English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا:داوا له‌ تورکیا دەکەین کە ھیچ ھەنگاوێک نەنێت بەرەو عەفرین
2018-01-19 [03:56 AM]

ZNA-هەولێر


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ھێزەر ناوێرت رایگەیاند کە نازانن تورکیا ئۆپەراسیۆن بۆ سەرعەفرین ئەنجام دەدات یان نا، لەمبارەیەوە گوتیشی: "داوا له‌ تورکیا دەکەین کە ھیچ ھەنگاوێک نەنێت بەرەو عەفرین. پێویستە ھەموو لایەنەکان چاویان لە سەر بابەتی لەناوبردنی داعش بێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ھێزەر ناوێرت لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەی خۆی ھەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەکانی رۆژەڤ کرد.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا وتەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو وەبیر ناوێرت ھێنرایەوە کە گوتبووی "سەرەڕای روونکردنەوەکانی ئەمریکا، بەڵام ئێمە قایل نەبووین"، لە بەرامبەر ئەمەش ناورێت گوتی: "روونکردنەوەکانم نەبینیوە، بەڵام ئەگەر چاوشئۆغڵو بەم جۆرە ھەستی پێ کردبێ ئەوا بەداخم بۆی.
ناوێرت لەبارەی ئەگەری ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر عەفرین، داوای له‌ تورکیا کرد کە ھەنگاوێکی لەو جۆرە نەھاوێژێت و گوتیشی: "پێویستە ھەموو لایەنەکان چاویان لە سەر بابەتی لەناوبردنی داعش بێت.
گوتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، وتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسنی بەبیرھێنایەوە بەوەی کە گوتبووی "ئێمە بە تورکەکانمان گوتووە کە چی کارێک بە ھێزە خۆجێیەکان دەکەین. ئەم ھێزانە ئاسایشی ئەو ناوچانە دەپارێزن کە لە داعش رزگار کراون.
ناوێرت جەختیشی لەوە کردەوە کە دەبێ لە سووریا ئامانجی ھاوبەشی لایەنەکان، لەناوبردنی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ببێت و گوتیشی: "نازانین تورکیا ئۆپەراسیۆن بۆ سەر عەفرین ئەنجام دەدات یان نا، بانگھێشتی تورکیا دەکەین کە ھیچ ھەنگاوێک نەنێت بەرەو عەفرین. پێویستە ھەموو لایەنەکان چاویان لە سەر بابەتی لەناوبردنی داعش بێت.





ئەم هەواڵە 1609جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad