English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی ئه‌مريكا لەکارکەوت
2018-01-20 [09:37 AM]

ZNA-هەولێر


به‌هۆى رێكنه‌كه‌وتنى كۆمارييه‌كان و ديموكراتييه‌كان له‌سه‌ر بوودجه‌ له‌ كۆنگرێس، حکومەتی ئەمریکا کاتژمێر 12:00 بە کاتی ئەمریکا و 08:00ـی بەیانی ئەمڕۆ (شەممە، 20-1-2018 بەکاتی هەولێر) لەکارکەوت.


ئەمەش روون نییە کە لەکارکەوتنی حکومەتی فیدراڵی ئەمریکا چەند درێژە دەکێشێت، بەڵام تاوەکو ئەوکاتەی چالاک دەکرێتەوە، کارمەندانی حکومەت دەنێردرێنەوە ماڵەوە.


په‌ككه‌وتنى حکومەت له‌ ئەنجامی ئەوە بوو کە پڕۆژەی کاتیی خەرجییەکان کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بەرزکرابوویەوە، لە ئەنجومەنی پیران دەنگی پێویستی نەهێنا.
هەروەها ئەگەر پڕۆژەکە دەنگی بهێنایە دەتوانرا بە شێوەیەکی کاتی و تاوەکو 16ـی شوبات بودجە بۆ دامەزراوە حکومییەکان دابین بکرێت، بەڵام دیموکراتەکان دەنگیان بە پڕۆژەکە نەدا و پڕۆژەکە نەیتوانی دەنگی پێویست بە دەست بهێنێت.

 

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، پێشتر هۆشداری دابوو لەوەی کە په‌ككه‌وتنى حکومەت کاریگەریی نەرێنیی بۆ سەر سوپای وڵاتەکەی و ئاسایشی سنوورەکانی باشووری ئەمریکا دەبێت.





ئەم هەواڵە 880جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad