ZNA-هەولێر ئەمڕۆ شەممە بوومەلەرزەیەک بە گوژمی 5 بە پلەی ڕێختەر شارۆچکەی "سۆمار"ی سەر بە شاری قەسرشیرینی لە پارێزگای کرماشان هەژاند.
هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی میدیا فەرمییەکانی ئێران، ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئێران لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە ئەو بوومەلەرزەیە لە قووڵایی 10 کیلۆمەتریی زەوین لە ناوچەی سۆماری سەر بە قەسرشیرین ڕووی داوە و تا ئێستاش لەبارەی خەساری گیانی و ماڵیی ئەو بوومەلەرزەیە هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.
قەسر شیرین یەکێک لە شار و قەزاکانی پارێزگای کرماشانە کەلە ڕۆژئاوای ئەو پارێزگایە و لەسەر سنووری باشووری کوردستان هەڵکەوتووە.
ئەم هەواڵە 4354جار خوێندراوەتەوە |