English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لە بارەی ھەلبژاردنەوە دەستیپێکرد
2018-01-20 [12:55 PM]

ZNA- ھەولێر


دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەبارە هەڵبژاردنی گشتییەوە دەستی پێ کرد.

 

بڕیاربوو کاتژمێر 11ـی سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە 20/1/2018 دانیشتنەکە دەست پێ بکات، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی شیعە و سووننەکانەوە، دانیشتنەکە لە وادەی خۆی ئەنجام نەدرا و کاتژمێر 12 ئەنجام درا.

 

نەجیبە نەجیب، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، زەنگی ئاگادارکردنەوەی پەرلەمانتاران بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی پەرلەمان لێی دا و پەرلەمانتاران روویان لە هۆڵی دانیشتنەکان کرد.

 

بەپێی زانیارییەکان، سوننەمەزهەبەکان سوورن لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان و لایەنە شیعەکان هاوڕان لە ئەنجامدانی لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.

 

بڕیاربوو رۆژی پێنجشەممە پرۆژەی بە نهێنی خستنە دەنگدانی دواخستنی هەڵبژاردن بخرێتە دەنگدانەوە، بەڵام بەهۆی چوونە دەرەوەی هاوپەیمانیی نیشتمانیی شیعەکان لە هۆڵی پەرلەمان، رێژەی یاسایی تێکچوو و دانیشتنەکە دواخرا.

بڕیارە رۆژی 12/5/2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەموو پارێزگاکانی ئەو وڵاتە و هەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.





ئەم هەواڵە 814جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad