English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خانه‌نشینان له‌سه‌ر مووچه‌كانیان ده‌ڵنیا ده‌كرێنه‌وه‌
2018-01-20 [02:38 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەرپرسێكی باڵای خانەنشینان وتی، مووچەی خانەنشینان وەكو خۆی بەردەوامی پێ دەدرێت، وتیشی، له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی و بریكاره‌كه‌ی كۆده‌بمه‌وه‌.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی كوردستان رايگەیاند، سه‌بارت به‌دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان له‌گه‌ڵ هەر یەك لە وەزیر و بریكاری وەزیری دارایی كۆ ده‌بمه‌وه‌ چونكە ماوه‌یه‌كی زۆره‌ دواكەوتووە.

وتیشی، ئه‌گه‌ر پارە دابینكرا مووچەی خانەنشیان دابەش دەكرێت و هیچ پەیوەندیەكی پڕۆژەی چاكسازیه‌وه‌ نییە، واته‌ چاوەڕیى ئەو چاكسازیە ناكرێت بەڵكو مووچەی خانەنشینان وەكو خۆی بەردەوامی پێ دەدرێت.

باسی له‌وه‌ش كرد، هەموو هەوڵێك دەدەين بەزووترین كات مووچەی خانەنشینان دابەش بكرێت و بۆ ئەوەش خانەنشینان دڵنیا دەكەینەوە.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 3529جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad