English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە مۆر دەکات 
2018-01-20 [03:30 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ھەوڵەکانی دەست پێکردووە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ یاریزانێکی بەتوانای خولی ئینگلیزی . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی , یانەی ریال مەدرید لە ماوەی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ یاریزان محمەد سەڵاح ئەستێرەی یانەی لیڤەرپول مۆر دەکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , فلۆرنتینۆ پێریزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید چاوی بەبریکاری کارەکانی محمەد سەڵاح کەوتووە و گفتوگۆیان کردوە لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریزی یانەی شاھانە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , یانەی ریال مەدرید ئامادەیی خۆی دەربڕیووە بڕی ٦٢ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی بە یانەی لیڤەرپول بدات لە پێناو بەدەستھێنانی تواناکانی محمەد سەڵاح , بەڵام ئەستەمە یانەی لیڤەرپول بەم بڕە پارەیە رازی بێت , چونکە محمەد سەڵاح ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات و لە ئێستادا لە پلەی دووەمی گۆڵکارانی خولی ئینگلیزی دێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 5215جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad