English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە چەند زانیارییەک دەربارەی گرێبەستێکی دەخاتە روو 
2018-01-20 [03:46 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دوای ئەوەی لەماوەی رابردوو گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزان مۆرکرد , لە ئێستادا قسە لەسەر ئەوە دەکرێت کە گرێبەستی لەگەڵ ئەنتوان گریزمان ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید مۆر کردبێت . 

ئەمرۆِش یانەی بەرشەلۆنە لە راگەیندراوێکی فەرمی ھەموو ئەو ھەواڵانەی رەتکردەوە سەبارەت بە گرێبەست کردن لەگەڵ یاریزان گریزمان . 

لە راگەیندراوەکە ھاتووە , یانەی بەرشەلۆنە رێزی زۆری بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ھەیە و دوو پاتی دەکاتەوە بەھیچ شێوەیەک قسەمان لەگەڵ گریزمان نەکردوە و ھیچ گرێبەستێکیشمان پێشکەش نەکردوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکەمان بکات . 

ئەنتوان گریزمانی تەمەن ٢٦ ساڵ ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی , ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات و بەم دواییانەش دەگوترا لە ھاوینی داھاتوو پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە دەکات و درێسی ژمارە ٧ دەپۆشێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2803جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad