English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک - گەرمیانی پارتی: حەشدی شەعبی ھێزی زیاتریان بۆ کەرکووک ھێناوە
2018-01-20 [03:56 AM]

ZNA-ھەولێر


گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک - گەرمیان راگەیاند، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ھێزی زیاتریان بۆ ناو شاری کەرکووک ھێناوە، ئێستا بەشێک لە ھێزەکان کە لە کەرکووکن جلی پۆلیسی فیدراڵی لەبەر دەکەن و بەردەوامن لە داگیرکارییەکەیان.

 

عەدنان کەرکووکی، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک - گەرمیان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ھێزی زیاتریان بۆ ناو شاری کەرکووک ھێناوە و ئێستا کەرکووک بووەتە سەربازگەیەکی گەورە".

 

عەدنان کەرکووکی گووتی: ھێزەکانی پۆلیسی فێدراڵیش کە ھێنراون بۆ کەرکووک، لە ژێر دەسەڵاتی میلیشیاکانی حەشدی شەعبین و ئێستا بەشێک لە ھێزەکان کە لە کەرکووکن جلی پۆلیسی فیدراڵی لەبەر دەکەن و بەردەوامن لە داگیرکارییەکەیان.

 

گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک - گەرمیان گووتیشی: ئەگەر حەشدی شەعبی ڕاست دەکەن، با ئێستا دۆسییەی ئەمنی کەرکووک ڕادەستی پۆلیسی خۆجێی کەرکووک بکەن.

 

 

رێباز یونس 

 





ئەم هەواڵە 3898جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad