ZNA – هەولێر
رۆمانی رۆماننووسێکی کورد، بە تیراژی دە هەزار دانە چاپ و بڵاودەکرێتەوە و بەم نزیکانە دەکەوێتەوە دەکەوێتەوە بەردەستی خوێنەران.
گەشبیر ئەحمەد، نووسەر و رۆماننووس، لەبارەی نوێترین رۆمانی خۆیەوە بەناوی "خوێنەکەی بەرپێی سنۆبەر" لە ئەکاونتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکدا نووسیویەتی "دواین کتێبی من ئێستا لە چاپخانەیە و لە ١٤ مانگی داهاتوو بڵاودەبێتەوە".
هەروەها دەڵێت "هەمان رۆژ کتێبەکەم میوانی کتێبخانەی زۆربەی شار و شارۆچکەکان دەبێت".
روونیشیکردووەتەوە "جێگەی خۆشحاڵییە کە دەزگایەک متمانە بە نووسەرێکی گەنج ببەخشێت، بۆ لە چاپدانی کتێبێکی بەتیراژی دە هەزار، جگە لە بەختیار عەلی هیچ نووسەرێک بەو تیراژە کتێبی بۆ چاپ نەکراوە. ئیدی ئەوکاتەی بەرهەمەکەت خوێندەوە تێدەگەیت بۆ ئەو بڕیارەیان داوە".
ئەو رۆماننووسە لاوە ئەوەیشخستووەتەڕوو "رۆمانەکە ٥٠٠ لاپەڕەیە و لە بڵاوکراوەکانی کتێبخانەی یادگارە، هاوکات بەڵێنی ئەوەیان داوە کە بە باشترین کوالێتی و هەرزانترین نرخ بیخەنە بەردەست خوێنەر. رەنگی بەرگەکەشمان گۆڕی بۆ شین لەبەر ئەوەی هاوڕێیان ئەوەیان پەسەند کر"د.
دیزانی بەرگ لەلایەن ئازا یوسف و دیزانی ناوەڕۆک لەلایەن عومەر عوسمان ئەنجامدراون.
ئەم هەواڵە 4252جار خوێندراوەتەوە |