English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆمانێکی دیکەی ئۆرهان پامۆک کرایە کوردی
2018-01-20 [05:00 AM]

ZNA – سلێمانی   


رۆمانی "سەمەرەیەک لە سەرمدا" لە نووسینی نووسەری تورک، ئۆرهان پامۆک، بۆ زمانی کوردی وەرگێڕدڕا.

 

ئەم بەرهەمە ئەدەبییە لەلایەن نووسەر و وەرگێڕ، سامان کەریم بۆ زمانی کوردی وەرگێڕدراوە.

 

وەرگێڕ بەم شێوەیە باس لە رۆمانەکەی دەکات: ئەم رۆمانە کە ئۆرهان پاموک شەش ساڵ کاری لەسەر کردووە، بە چیرۆککردنی ژیانی مەولودی بۆزا فرۆش و خۆشەویستەکەیەتی لە ئیستانبوڵ، کە سێ ساڵ نامەی عەشقی بۆ نووسیوە.

 

مەولود لە نێوان ساڵانی ١٩٦٩ بۆ ٢٠١٢ دا نزیکەی چل ساڵ لە کۆڵانەکانی ئیستانبوڵدا ماست فرۆشی، پڵاوفرۆشی، پاسەوانی ئۆتۆپارک و زۆر کاری تر دەکات.

 

لەلایەکەوە سەیری کۆڵانەکان دەکات کە پڕ دەبێت لە مرۆڤی هەمەچەشن، روخاندنی بەشێکی گەورەی شار، سەرلەنوێ بنیادنانەوەی و ئەوانەی لە ئەنادۆڵووەوە دێن و دەوڵەمەند دەبن، لە لایەکی ترەوە گەواهیدەری ئەو گۆڕانکارییانەی ووڵات بە ناویدا تێدەپەڕێت، بەریەککەوتنە سییاسییەکان، کودەتاکان دەبێت.

 

ئەو شتەی هەموو کات ئەو جیا دەکاتەوە لە مرۆڤەکانی تر، مەراقی سەمەرەکەی سەریەتی، بەڵام هیچ دەستبەرداری بۆزا فرۆشتن نابێت لە شەوانی زستاندا، دەستبەرداری ئەو بیرکردنەوەیە نابێت کە لە راستیدا خۆشەویستەکەی کێیە.

 

لە عەشقدا نیەتی مرۆڤ گرنگترە یاخود قیسمەت؟ ئاسوودەیی و نائاسوودەییمان پەیوەستە بە هەڵبژاردنەکانمانەوە، یاخود لە دەرەوەی ئێمەدا گەشە دەسێنن، دێن بە سەرماندا؟ کاتێک سەمەرەیەک لە سەرمدا دەگەڕێت بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە، وێنەی بەریەککەوتنی ژیانی خێزان و ژیانی شار، تووڕەیی و بێچارەیی ژنان لەناو ماڵەکانیاندا دەکێشێت.





ئەم هەواڵە 5623جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad