English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشمەرگەیەک خۆی کوشت 
2018-01-20 [06:19 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
پێشمەرگەیەکی تەمەن ٢١ ساڵ لە قەزای سۆران بە گوللـهیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.

رائید ھاوار ئەرگوشی، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران  رایگەیاند: "رۆژی شەممە ٢٠-١-٢٠١٨، لە بوونی تەرمێک لە گوندی ھاودیانی سەر بە قەزای سۆران ئاگادارکراینەوە، دوای گەیشتنی تیمێکی پۆلیس دەرکەوت گەنجێک بەناوی (م .ە. م)  خۆی کوشتووە".

گوتەبێژی پۆلیسی سۆران باسی لەوە کرد کە گەنجەکە لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٧ و پیشەی پێشمەرگەی زێرەڤانی بووە، خێزاندار بووە و لە ماڵەکەی خۆیدا فیشەکێکی بەر سەری کەوتووە.

ھاوار ئەرگوشی لەسەر زاری کەسوکاری پێشمەرگەکە راشیگەیاند: "خۆی گولـلەی لە خۆی داوە و ھیچ کێشەیەکی دیاریکراویشی نەبووە". ئاماژەی بەوەش کرد کە  پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە.

سەرچاوە / رووداو 
 





ئەم هەواڵە 1669جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad