English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی گەیشتە تاران
2018-01-20 [06:35 AM]

ZNA- ھەولێر


‎دوای کۆبوونەوە لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی شاندێک گەیشتە تاران.

‎سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران لە درێژەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانییەتی بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەدوای گشتپرسیی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی و هێرشی سوپا و حەشدی شەعبی بۆ کەرکووک و دەوروبەری لە 16 ی ئۆکتۆبەردا.


هەریەک لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و د.فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان یاوەری نێچیرڤان بارزانین و رۆژی یەکشەممە 21-1-2018 کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران ئەنجامدەدەن.

کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر راگەیێندراوێکی لەبارەی سەردانەکە بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە: "نێچیرڤان بارزانی لە درێژەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی و گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی دیکە بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسە سیاسی، ئابووری، ئەمنی و کولتوورییەکان سەردانی تاران دەکات و سبەی یەکشەممە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆدەبێتەوە".


کونسوڵخانەی ئێران سەردانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان بۆ ئەو وڵاتە بە گرنگ ناودەبات و رایدەگەیێنێت: "سەفەری ئەو شاندە کە یەکەمین سەردانە لەدوای گشتپرسی و دژایەتی حکومەت و دادگای فیدراڵی عێراق بۆ گشتپرسییەکە، بە ئەرێنی دادەنرێت".

رۆژی شەممە 20-1-2018، نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری بە سەردانێک گەیشتنە بەغدا و بۆ یەکەمجار لەدوای گشتپرسی لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە. نووسینگەی عەبادی راگەیێندراوێکی لەبارەی سەردانەکە بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، هەردوولا کۆکبوون لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور. 





ئەم هەواڵە 2824جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad