ZNA - هەولێر ئهمڕۆ شهممه مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا و خێزانهكهی لە سەردانێكدا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست گهیشتنه قاهیرهی پایتهختی میسر و لەگەڵ ئەبدول فەتاح سیس سەرۆک کۆماری میسركۆبوونهوه، بڕیارە سەردانی ئوردن و ئیسرائیلیش بکات.
دوای بڕیاری کۆشکی سپی بۆ گوازتنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بۆ ئورشەلیم، قەرار بوو جێگری سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بکات بەڵام بە هۆی ناڕازییەکان ئەو سەردانە دواخرا.
ئەوە یەکەم سەردانی بهرپرسێكی باڵای ئەمەریکایه بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دوای بڕیاری دۆناڵد ترامپ لە ناسینی ئورشەلیم وەک پێتەختی ئیسڕایل.
سەردانی پێنس بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست چوار ڕۆژ دەخایەنێت و بڕیاره سهردانی ئوردون و ئیسڕایلیش بكات.
voa
ئەم هەواڵە 910جار خوێندراوەتەوە |