English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترا‌مپ: به‌رپرسیارێتی په‌ككه‌وتنی حكومه‌ت ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی دیموكراته‌كان
2018-01-21 [02:20 AM]

ZNA-هەولێر


سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد ترا‌مپ به‌رپرسیارێتی له‌كاركه‌وتنی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كه‌ دوێنێ شه‌ممه‌ به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر بودجه‌ ده‌ستیپێكرد، خسته‌ ئه‌سۆی دیموكراته‌كان له‌ كۆنگرێس.

ترامپ له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ پێگه‌ی تویته‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشەممه‌ گوتی، دیموكراته‌كان بایه‌خدانيان به‌ كۆچبه‌ره‌ نایاساییه‌كان له‌لا گرنگتره‌ له‌ بایه‌خدان به‌ سوپا مه‌زنه‌كه‌مان و ئاسایشی سه‌ر سنووری رۆژئاوامان كه‌ له‌ بارودۆخێكی ترسناكدایه‌، ئه‌وان ده‌یانتوانی رێككه‌وتننامه‌یه‌ك به‌ ئاسانی ببه‌ستن، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ په‌نایان برده‌ به‌ر سیاسه‌تی داخستن.

شایه‌نی باسه‌ كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌ به‌رپرسیارێتی له‌م قه‌یرانه‌، هه‌رچه‌نده‌ كۆمارییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی پیران زۆرینه‌ن و ژماره‌یان ٥١ ئه‌ندامه‌، به‌ڵام ناتوانن ده‌ستبه‌رداری دیموكراته‌كان بن، چونكه‌ پێویستیان به‌ ٦٠ ده‌نگه‌ له‌ كۆی سه‌د ده‌نگ، تا ئه‌نجومه‌ن بتوانێت پرۆژه‌یاسایه‌ك په‌سه‌ند بكات.





ئەم هەواڵە 970جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad