English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆنالدۆ کێشەیەکی دیکەی بۆ زیاد دەبێت 
2018-01-21 [03:06 AM]

ZNA- ھەولێر 


کرستیانۆ رۆنالدۆ ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی لەم وەرزە ئاستێکی خراپ پێشکەش دەکات و سەرەڕای ئەمەش کێشەیەکی دیکەی بۆ زیاد دەبێت . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی , فەرمانگەی باجی ئیسپانیا بۆی دەرکەوتووە کە رۆنالدۆ خۆی دزیووەتەوە لە پێدانی زیاتر لە ١٤ ملیۆن یۆرۆ وەک باج بە حکومەتی ئیسپانی , کاتێک وێنەکانی خۆی وەک ریکلام لە ژاپۆن بەکارھێناوە. 

لەھەواڵەکە ھاتووە , رۆنالدۆ تەنھا لە ٦% ئەو باجەی بە حکومەتی ئیسپانیا داوە کە لەسەریەتی لەکاتێکدا پێویست بوو لەسەری ٤٥% داھاتی وەک باج بە فەرمانگەی باجی ئیسپانیا بدات. 

لەھەواڵەکە ئاماژەبەوەکراوە , رۆنالدۆ لە ماوەی ساڵانی رابردووی لە ریال مەدرید بەبەھای ١٥٠ ملیۆن یۆرۆ داھاتی لە ریکلام ھەبووە و پێویست بوو زیاتر لە ٢٢ ملیۆن یۆرۆ بە حکومەتی ئیسپانیا بدات بەڵام رۆنالدۆ تەنھا ٥,٦ ملیۆن یۆرۆی بە حکومەتی ئیسپانیا داوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2320جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad