English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قائیمقامیەتی سلێمانی سەبارەت بەم خۆراکانه هۆشداری به هاوڵاتیان دەدات
2018-01-21 [03:57 AM]

ZNA- هەولێر


 

بەھۆی تێکچوونی پێکھاتەکەیەوە ونەشیاوی بۆ بەکارھێنان، لیژنە ھاوبەشەکان برێک خواردەمەنی لەناو دەبات و ئاگاداری فرۆشیارەکان لە نەبوونی خۆراک و ماددەی ماوە بەسەرچوو لە فرۆشتگاکانیاندا دەکاتەوە و بەپێچەوانەوە رووبەرووی یاسایان دەکاتەوە.

 

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لەئەنجامی بەدواداچوون و پشکنینە بەردەوامەکانی ھەروەھا پێدانی زانیاری لەلایەن ھاوڵاتیانەوە، لیژنە ھاوبەشەکان دەستیان بەسەر بڕێک خۆراک و ماددەی بەسەرچوودا گرتووە کە بەھۆی تێکچوونی پێکھاتەکەیانەوە بەھای خۆراکیەکیان لەدەستداوە.

 

گۆران قادر ووتی: بەشێکی زۆر لەو خۆراکانەی دەستی بەسەردا گیراوە پێکدێت لە (چپس، بسکیت، جەلیبۆند، قاوە و شەربەت) کە زیاتر مناڵ ئەم جۆرە خۆراکانە بەکاردەھێنێت، و زیانی تەندروستی بۆمناڵ بەبەراورد لەگەڵ کەسێکی پێگەیشتوودا، چەند بەرامبەرە.

 

سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکان ووتیشی: ھەندێ خۆراک ھەیە کە پێویستە لە شوێنی تایبەتدا عەمبار یان لە ساردکەرەوە ھەڵبگیرێت بەپێچەوانەوە پێشواددەی بەسەرچوونی بەھا خۆراکیەکەی لەدەست دەدات و زیان بەتەندروستی ھاوڵاتیان دەگەیەنێت.

ووتیشی: لیژنە ھاوبەشەکان بەپێی رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێرتنەری مامەڵە لەگەڵ ئەو خۆراکانەدا دەکات، گومان لە ھەرخۆراکێک بکرێت نمونەی رەوانەی تاقیگەکانی کۆلێژی زانستی زانکۆی سلێمانی بۆ پشکنین دەکرێت، دەرکەوت شیاوی بەکارھێنان نەبێت دەستی بەسەردا دەگیرێت.

 

ئاماژەی بەئەوەش کرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی سەرجەمی ئەوخۆراکە دەست بەسەردا گیراوەکان لەناوبراوە.

 

گۆران قادر ئاگاداری فرۆشیاران لەنەبوونی خۆراک و ماددەی ماوە بەسەرچوو لە فرۆشگاکانیان دەکاتەوە و لە کاتی بوونیان خاوەنەکەی رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.





ئەم هەواڵە 5722جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad