English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک کۆماری ئێران جەخت لەسەر مافه دەستوورییەکانی کورد دەکاتەوه
2018-01-21 [04:07 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئەمڕۆ "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و "حەسەن روحانی" سەرۆککۆماری ئێران لە تاران کۆبوونەوە و سەرۆکی ئێران رایگەیاند کە دەبێ ھەموو مافەکانی کورد بەپێی دەستووری عێراق پارێزراوە بن.

 

بەگوێرەی ئاژانسی ئیرنا، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران کۆبوونەوە.

 

بەپێی راگەیاندراوێکی نووسینگەی روحانی، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆککۆماری ئێران دووپاتی کردوەتەوە، دەبێ ھەموو مافەکانی کورد بەپێی دەستووری عێراق پارێزراو بن. لای خۆشیەوە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سوپاسی ئێرانی کرد بۆ کردنەوەی سنوور بە رووی ھەرێمی کوردستان و جەختیشی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و تاران کردەوە.

 

پێشتر شاندی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران کۆبوونەوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێرانیان کرد، بڕیاریشە ھەر ئەمڕۆ لەگەڵ عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆببنەوە.

 

دوێنێ شاندێکی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان گەیشتە تاران.

 

Kdp





ئەم هەواڵە 610جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad