English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە خۆپیشاندانەكانی ئێران ٢٠٠ ھاووڵاتی كورد لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كراون
2018-01-21 [05:16 AM]

​ZNA – هەولێر


لە خۆپیشاندانەكانی ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستاندا٢٠٠ ھاووڵاتی كورد لە رۆژھەڵاتی كوردستان لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیر كراون كە٧ کەسیان ئافرەتن.

ناوەندی مافی مرۆڤی ھەنگاو، ناسنامەی٧ لە دەستبەسەركراوانی خۆپیشاندانە نارەزاییەكانی ئەمدواییەی بڵاو كردۆتەوە كە ئافرەتن و خەڵكی شارەكانی كرماشان، ئیلام و ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستانن. تا ئێستاش جگە لە یەك كەس، چارەنووسی 6 كەسەكەی دیكەیان نادیارە.

لە گەڵ دەستپێكی خۆپیشاندانەكانی خەڵكی ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان دژ بە دەسەڵات و گەندەڵی لەو وڵاتە، لە یەك مانگی رابردوودا زیاتر لە٥ ھەزار كەس دەستگیر كراون و٢٥ كەسیش لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە كوژران كە٣ كەسیان ھاووڵاتی كوردی رۆژھەڵاتی كوردستان بوون و لە زیندان بە شێوەیەكی گوماناوی گیانیان لەدەستدا.

 





ئەم هەواڵە 1930جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad