English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وێنەیی .. کچێک بە کوژراوی دەدۆزرێتەوە
2018-01-21 [05:45 AM]

ZNA- ھەولێر 



تەرمی ئافرەتێکی نەناسراو لە کۆیە دۆزرایەوە. پۆلیس دەڵێت کەمتر لە ٢٤ کاژێرە کوژراوە و تاوەکو ئێستاش نەناسراوەتەوە.

عەقید شۆڕش کاکە، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە رایگەیاند: کاژێر ١١:٠٠ـی شەوی رابردوو ٢٠/٠١/٢٠١٨ ژمارەیەکی نەناسراو ئاگاداری کردینەوە کە تەرمی ئافرەتێک لەنێوان گوندی شاخە پیسکە و گۆمەشین ھەیە، دوای ئاگادارکردنەوەی دادوەری لێکۆڵینەوە و پاش دوو کاژێر گەڕان لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایش، تەرمەکەمان نەدۆزییەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە گەڕاینەوە شوێنەکە و تەرمەکەمان دۆزییەوە".

لە راگەیێندراوێکدا بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە روونیکردووەتەوە کە ئافرەتەکە تەمەنی نزیکەی ٢٠ ساڵ دەبێت، کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر دەبێت کوژراوە و تائێستا تەرمەکە نەناسراوەتەوە.

 

 

 

 

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 3721جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad