English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێژنەکانی ووردبینی مووچەی تەندروستی و پەروەردە سەردانی ھەولێر دەکەن 
2018-01-21 [06:01 AM]

ZNA- ھەولێر 




سبەی لیژنە فەرعییەکانی چاودێری دارایی عێراق بۆ وردبینیکردن لە مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستیی ھەرێمی کوردستان سەردانی ھەولێر دەکەن.


ڤیان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بە  رایگەیاند: "رۆژی دووشەممە ٢٢-١-٢٠١٨، لیژنەی چاودێری دارایی عێراق بۆ وردبینکردن لە لیستی مووچەخۆرانی وەزارتەکانی پەروەردە و تەندروستی دەگاتە ھەولێر، لیژنەکە لە کەرکووکەوە دێتە ھەولێر، سەرەتاش لەگەڵ ھەردوو وەزیری تەندروستی ‌و پەروەردە بە جیا کۆدەبنەوە، دواتر دەست بە کارەکانیان دەکەن".

لەسەر داواکاری بەغدا پێشتر شاندێکی وەزارتەکانی تەندروستی ‌و پەروەردەی ھەرێمی کوردستان لیستی مووچەخۆرانی مانگی ١٢ی ٢٠١٧ی ھەردوو وەزارەتی بۆ وردبینیکردن بردە بەغدا، تاوەکو ئێستاش لیژنەکەی ھەرێمی کوردستان دووجار سەردانی بەغدای کردووە.

دوێنێ شەممە بۆ یەکەمجار لەدوای گشتپرسی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە، یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبووەوەکەش ناردنی مووچە بوو لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.

بەپێی راگەیێندراوێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا دوا پێشڤەچوونەکانی گفتوگۆکانی نێوان تیمەکانی ھەولێر و بەغدا لەسەر پرسی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان و خاڵە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان کردووە و، بەردەوامبوونی کۆبوونەوە و دیدارەکانیان بەمەبەستی ھەرچی زوو تەواوکردنی رێککارەکانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان و کردنەوەی فڕۆکەخانەکان دووپاتکردووەتەوە.

بەغدا ١٠ لیژنەی فەرعی بۆ وردبینیکردن لە لیستی مووچەخۆرانی ھەردوو وەزارەتەکە پێکھێناون و قاسم عینایە سەرۆکایەتییان دەکات. پێشتر ئەمین بەکر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو، لیژنەکان بە دوو شێوە کاردەکەن. چەند لیژنەیەک پێداچوونەوە بە لیستی مووچەکاندا دەکەن، لەڕووی گونجانی نێوان ژمارە و یەکەکانی خوێندن یان تەندروستی، گونجانی بڕی مووچە و دەرماڵەکانیان لەگەڵ پلەی وەزیفی و بڕوانامە و ساڵانی خزمەت و ناوی دووبارە و تەمەن.

ھەروەھا چەند لیژنەیەکی فەرعی کە زیاتر لە فەرمانبەرانی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق پێکدێن سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و بەشێک لە دەزگا و خوێندنگە و نەخۆشخانەکان بەسەردەکەنەوە تاوەکو بزانرێت ئەو کەسانەی مووچە وەردەگرن لەسەر ئەو ناوەندانە فەرمانبەری راستین یان وەھمی و ژمارەیان چەند گونجاوە لەگەڵ پێداویستییەکانی ئەو دەزگایە یان خوێندنگەیە.

بەپێی ئامارەکان وەزارەتی تەندروستی ٥١ ھەزار فەرمانبەر و وەزارەتی پەروەردەش ١٦٨ مامۆستا و فەرمانبەری ھەیە، مووچەی فەرمانبەرانی ھەردوو وەزارەت بەبێ پاشەکەوت نزیکەی ٢٠٠ ملیار دینار دەبێت.

سەرچاوە / رووداو
 





ئەم هەواڵە 2032جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad