ZNA – سلێمانی
لە پێشانگەیەکی شێوەکاریدا لە شاری سلێمانی، بەرهەمە شێوەکارییەکانی خانمە شێوەکار، شێنێ جەبار دەخرێنەڕوو.
پێشانگە هونەرییەکە بەناوی "ئازار"ـە و لەبارەیەوە نوسسراوە "پڕۆژەی ئازار ناهاوسەنگیەكانی دونیا دەبنە هۆی ناسازیی و ماندووبوون لە مرۆڤدا، هەر ناڕێكیەك دەتوانێت كێشە بێت بۆ مرۆڤێك و سەرقاڵی بكات و وزەی لێ بەرێت، من بەمە دەڵێم ئازار. ئازاری من و ئازاری تۆ، بەرهەمهێنانی ئەم پڕۆژەیە؛ هەوڵێكە بۆ پیشاندانی ئازار لە دیدی منەوە بە شێوەی هونەر".
پێشانگەکە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەكە لە سلێمانی دەکرێتەوە و بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوامدەبێت.
لە پێشانگەکەدا شێنێ جەبار نوێترین ئەزموونی هونەریی خۆی دەخاتەڕوو.
ئەم هەواڵە 4240جار خوێندراوەتەوە |