English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایا نێچیرڤان بارزانی تەنازول دەکات یان ئەرکە قورسەکە هەڵدەگرێت؟
2018-01-21 [07:35 AM]

نووسینی: ئومێد وەڵاتی


دوای ئەوەی لەباشوری كوردستان بە ھەموو ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستانەوە  پرۆسەی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو خەلكی  كوردستان بە ھەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەكانەوە بریاریان دا  كە دەیانەوێت بە رێگای دیموكراسی لە مەودوا دراوسێی ووڵاتی عێراق بن  و خەلكی كوردستانیش وەك ھەموو گەلانی جیھان خاوەنی ووڵاتی خۆیان بن، لەیەكەم ھەنگاویدا حكومەتی عێراق  درێژە پێدەری ھەمان سیاسەتی نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی حكومەتی عێراق  بوو كە بودجەی ھەرێمی كوردستانی بڕی بوو، دوای ئەوە كەوتە جێ بەجێ كردنی ھەندێك رێكاری دیكە بۆ ئابڵوقەدانی ھەرێمی كوردستان ئەویش ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانیەكانی ھەر دوو فرۆكەخانەی نێو دەولەتی ھەولێر و سلێمانی و  دەروازە سنوریەكان، پاشان ھەنگاوی دووەم بە ھاوكاری ھەندێك ووڵاتی دیكە و رێکكەوتن  لەگەڵ ژمارەیەك ( ھەرزە و كالفامی ) نێو ھێزێكی سیاسی ھەرێم (بە قسەی كوسرەت رەسوڵ و د.نجم الدین  كەریم)  دەست كرا بە لەشكركێشی بۆ ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم  كەتا ڕادەیەك حكومەتی عێراق توانی سەربكەوێت .
ھەموو  ئەوانەی دژی بەرێوەچوونی پرۆسەی ڕێفراندۆم بوون. ڕۆژ نیە لە دەزگاكانی ڕاگەیان بە ھەموو جورەكانیەوە سەركردایەتی پارتی تاوانبار نەكەن و  ئەوەی ڕویداوە دەبەستنەوە بەو پرۆسەیەوە كەخوی لە بنەڕەتدا وانیە پرۆسەكە ئەنجام درابا یان نا  ئەوەی ئێستا ڕویداوە ھەر ڕوی دەدا، كە دەكرێت لە ووتارێكی دیكەدا بەدرێژایی باسی لێوەی بكەین، كە بوچی گرنگ بۆ ڕێفراندوم لەم كاتەدا ئەنجامبدرێت ؟ ئەگەر ئێستا نەبێت كەی  دەبێت؟ كە موبادرەكانی ووڵاتانیش ھیچ گەرەنتیەكی تێدا نەبوو ئەگەر ئێستا نەكەین كەی بكرێت و ئەوكاتەی دەكرێت دانی پێدا دەنێن یان نا؟
 لەدوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ڕێفراندۆم، باشوری كوردستان كەوتوتە بارۆدوخێكی زۆر ناخوشدا، ھەوڵەكان بۆ ئاسایی کردنەوەی ئەو بارۆدوخە نالەبارە  لەچەند سەردانێكی دبلۆماسی و لێدوانی بەرپرسیارانەی نێچیرڤان بارزانی دا خۆی دەبینێتەوە ، كەلێرەش دا ئەوانەی گوتم ڕۆژ نیە سەركردایەتی پارتی تاوانبار نەكەن  ئێستاش كەوتوونەتە  تومەتبار کردن و قسەی نابەجێی جورا و جور كە ھەموو ئەو لێدوان و سەردانە دبلۆماسیانەی نێچیرڤان بارزانی بە تەنازول لەقەلەم دەدەن  كە خۆشیان باش دەزانن ئەوەی نێچیرڤان بارزانی دەیكات ھەلگرتنی بەرپرسیاریەتیە  وەك بەرپرسی یەكەمی حكومەتی ھەرێم، نێچیرڤان بارزانی و پارتی  ئامادەنین خویان لەو بەرپرسیاریەتی بدۆزنەوە كە لەسەر شانیانە وەك ھەندێك حزب و لایەن كە وڵات شامی شەریف بوو خۆیان بەفریادرەس و خەمخوری خەلكی كوردستان دەزانن، کاتێ وڵاتیش تۆشی قەیران و دوخی خراپ ببێ  لەبەرپرسیاریەتی ڕا بكەن كە ئەمە لە ئەخلاقی پارتیەكاندا نیە.
سەردانەكەی بەم دواییەی نێچیرڤان بارزانی و وەفدە یاوەرەكەی بۆ بەغدا و ئێران بە فڕۆكەی تایبەتەوە ئێوە بە تەنازول دەزانن كێشە نیە، چونكە ئێوە وا فێركراون بەوشێوە بلێن و ببێژن، ھەموو ئەو ئەركانەی بۆ دەربازكردنی ھەرێم لەو قەیرانەی بەسەریدا فەرز كراوە لەسەر شانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمە زۆر  بە دروستی و لێزانی جێ بەجێی كردوون، خەلكانێك چوون  لێكی دەدەنەوە با بەكەیفی خویان بەناو بكەون، ڕاستە  لەدوای  بەرێوەچوونی پرۆسەی ڕێفراندۆم ھەرێمی كوردستان زیانی زۆری بەركەوت ، بەڵام  ھەرێم نەچووە بن ئەو بارە  نا ئاساییەی حكومەتی عێراق و ھاو ئاوازەكانی  كە دەیان ویست شتێك نەھێلن بەناوی ھەرێمی كوردستان لە عێراق ، راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ پارێزگاكان بكەن ، ئەو تەنازول نە كردنەی ھەرێم بوو وای لە ھەموو ووڵاتان كرد كە بە حكومەتی عێراق بڵێن دەبێت  بە زمانی گفتوگوو مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی كوردستان بكەیت. بەیاننامەكانی كوشكی سپی و كاربەدەستانی فەرەنسا و بریتانیا ....ھتد گەواھیدەری ئەو ڕاستیەن، ئەمەش ھەموو بە ھەوڵی  حكومەتی ھەرێم و سەرۆكەكەی ھاتنە گوڕێ نەك بەھەوڵی ئەو كەس و لایەنانەی خویان لە بەرپرسیاریەتی دەدزنەوە و  بۆ لاوازكردن و لە ناوبردنی پارتی  لەگەڵ ھەندێك بەرپرسانی عێراق  و سوپا و حەشد شەعبی ئامادەبوون ھەموو كارێك بكەن و درێغیشیان نەكرد، بەڵام وەك ئەوان دەیانویست وا دەرنەچوو دوایی ھەر خویان كەوتنە تومەت بەخشین و پاكردنەوەی كردەوە خراپ و زیان بەخشەکانیان بە دوزی گەلی کورد كە بەباوەڕی من ئەوانە خۆیان بەئاوی زمزم بشوون دڵنیام پاك نابنەوە.
ھەرێمی كوردستان ئەم قەیرانە تێدەپەرێنێت  ئەوكات  ئەوانەی لە بەرپرسیاریەتەکان ڕادەکەن ب چ ڕویەك دێن خۆیان پیشانی خەلك دەدەن، خەلكی كوردستان ئێستا پێویستی بەو جورە بەرپرسانەیە كە لەتەنگانەدا بەرپرسیاریەتی ھەڵبگرن نەك ئەوكاتانەی وڵات ھیچ كێشەیەكی نەبێت.





ئەم هەواڵە 8596جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad