English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێكان سه‌باح: پیلانگێری عفرین و كه‌ركووك برینی شاده‌ماری قوڵایی ستراتیژی كورده‌ له‌ خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هێزی وه‌رگرتووه‌
2018-01-21 [07:52 AM]

ZNA-هەولێر


سه‌ره‌تا ئه‌م پیلانه‌ له‌دژی كورد له‌ كه‌ركووك ده‌ستی پێكرد، وه‌ له‌سه‌ركه‌وتنی كه‌ركووك جورئه‌تی داوه‌ته‌ توركیا له‌عه‌فرین به‌رده‌وام بكات،
تا ئه‌و چركه‌ ساته‌ش هه‌ردوو زلهێزی باڵاده‌ستی له‌ناوچه‌كه‌ش، كه‌ رووسیا و ئه‌مریكایه‌، بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه‌.


رێكان سه‌باح ، شاره‌زا له‌ سیاسه‌تی توركیا،بە ئاژانسی هەواڵی زاگروسی راگەیاند، ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ین داگیركه‌رانی كوردستان و بێده‌نگی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌مه‌ر په‌ڵهاوێشتنی ئێران و توركیا به‌هاوكاری رژێمه‌كانی سوریا و عێراق، دوو شار كه‌ قوڵایی ستراتیژیان بۆ كورد به‌ئامانج گیراون، ئه‌ویش كه‌ركووك و عه‌فرین، دیاره‌ ئه‌م دوو شاره‌ هه‌م له‌رووی جوگرافیاوه‌، هه‌م له‌رووی سه‌رچاوه‌ی سروشتی، قوڵایی ستراتیژی كوردستانه‌، كه‌ركووك وه‌ك ناوچه‌یه‌كی نه‌وتی و عه‌فرین وه‌ك ناوچه‌یه‌ك له‌رووی جوگرافیاوه‌، نزیك له‌ ده‌ریایه‌، بۆیه‌ ئه‌م رێكه‌وتنه‌ی له‌نێوان ئێران و توركیا به‌هاوكاری " رژێمه‌كانی سوریا و عێراق" كراوه‌ته‌ ئامانج.

رێکان سەباح دەڵێت، سه‌ره‌تا ئه‌م پیلانه‌ له‌دژی كورد له‌ كه‌ركووك ده‌ستی پێكرد، وه‌ له‌سه‌ركه‌وتنی كه‌ركووك جورئه‌تی داوه‌ته‌ توركیا له‌عه‌فرین به‌رده‌وام بكات،
تا ئه‌و چركه‌ ساته‌ش هه‌ردوو زلهێزی باڵاده‌ستی له‌ناوچه‌كه‌ش، كه‌ رووسیا و ئه‌مریكایه‌، بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه‌، ئه‌مریكا له‌ عێراق رووسیاش له‌ئێستادا ئاماژه‌ی بێده‌نگی و گلۆپی سه‌وزی نیشانداوه‌ له‌ سوریا بۆ توركیا، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ی كه‌ ئێستا له‌ عه‌فرین رووده‌ده‌ن، له‌ خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر درێژ بۆته‌وه‌.

رێکان کە شارەزایە له‌ سیاسه‌تی توركیا ئەوەشی خستەڕو، دوو هۆكار هه‌یه‌، هۆكاره‌ ناوخۆیه‌كانی كوردستان، هۆكاره‌ ده‌ره‌كیه‌كان، هۆكاره‌ ناوخۆیه‌كان، ئه‌م عه‌قلیه‌ته‌ بۆماوه‌ییه‌ خائینه‌یه‌، كه‌ به‌درێژایی مێژوو رووی دوژمن و داگیركه‌ری ته‌موو مژاوی كردووه‌، وای وێنا كردووه‌، دوژمن دۆسته‌، ئه‌وه‌ی له‌كه‌ركووك روویدا، هه‌مان ئه‌و عه‌قلیه‌ته‌ بۆ ماوه‌یه‌ بوو، كه‌ دواجار دوژمن خائینانی به‌ جاشیش قبوڵ نه‌كرد، ئه‌م رووداوانه‌ی ئێستا كه‌ركووك نموونه‌ی روونی به‌رجه‌سته‌ن كه‌ نه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ده‌یبینی كه‌ به‌درێژایی مێژوو به‌رۆكی خه‌باتی رزگاری گه‌لی كوردستانی گرتووه‌، به‌ڵام ئه‌و خیانه‌ته‌ی كه‌ركووك، به‌به‌راورد به‌ خیانه‌ته‌كانی تری ناو مێژووی گێردراوه‌ بۆمان، گه‌وره‌تره‌، كاریگه‌ریه‌كانی زیاتره‌، ئه‌وه‌ نیه‌ ته‌نها كه‌ركووك، راده‌ست كراوه‌، به‌ڵكو هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستانی خستۆته‌ به‌رده‌م ته‌سفیه‌ی كورد له‌لایان داگیركه‌ران، ئه‌مه‌شه‌ پاڵی به‌ بێده‌نگی "ئه‌مریكا و رووسیا" ناوه‌، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو زوڵمه‌ی كه‌ له‌كورد ده‌كرێت، واتا یه‌كێك له‌ خاڵه‌كانی پاڵنه‌ری بێده‌نگی رووسیا و ئه‌مریكا، له‌ خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هاتووه‌" له‌ عه‌فرینیش تاكره‌وی په‌یه‌ده‌ و پێشه‌ڵكردنی رێكه‌وتنی یه‌كرێزی هێزه‌كانی كوردستان ده‌رفه‌تێكی تری داوه‌ به‌ داگیركه‌ران كه‌ له‌ژێر بیانووی جۆڕاو جۆڕ، ره‌وایه‌تی به‌ داگیركاری بده‌ن له‌ عه‌فرین، له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا پیلانگێریه‌كی گه‌وره‌ له‌دژی كورد هه‌یه‌ له‌ ئاتمۆسفێری سیاسی به‌ته‌واوی هه‌ستی پێده‌كرێت".


رێکان گووتی، كاتێك داعش شكستی به‌هه‌ردوو سوپای عێراق و سوریا هێنا، پێشمه‌رگه‌ و شه‌رڤان له‌ سوریا و عێراق به‌رامبه‌ر داعش وه‌ستانه‌وه‌، شكستیان به‌داعش هێنا، ته‌واوی ناوچه‌كان كه‌وتنه‌ ده‌ستی كورد، دیمه‌نه‌كانی ئه‌وكاته‌، بۆ كورد دیمه‌نی قاره‌مانیه‌تی جیهانی و شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر بوو، كه‌ له‌ناوه‌رۆكدا پاراستنی شارستانیه‌ت و مرۆڤایه‌تی جیهانی به‌رجه‌سته‌ كرد، هه‌موو دونیا به‌قاره‌مانیه‌تی باسی كوردی ده‌كرد.

پرسێکی تری روژنامەنوسی ئاژانسی هەواڵی زاگروس بو ئەم شارەزایە ئەوەبو،له‌شه‌ری داعش كورد له‌ سوریا و عێراق دۆستی زۆر بوون ئێستا دۆسته‌كانی له‌كوێن؟

رێکان ووتی، دۆستایه‌تی كورد له‌ ره‌گی ئه‌و رێبه‌رایه‌تیه‌ دێت كه‌ كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی دایك له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، هه‌یه‌تی، ئه‌گه‌ر سه‌یری شه‌ڕی داعش له‌سوریا و عێراق بكه‌ین، به‌تایبه‌تی له‌ دیمه‌نی رزگار كردنی " مووسڵ و ره‌قه‌" ده‌بینین گه‌لانی ناوچه‌كه‌، له‌شه‌ڕی داعش رووه‌ و هێزه‌ كوردیه‌كان ده‌هاتن، له‌كاتێكدا سوپا سوریا و عێراق بوونی هه‌یه‌، به‌ڵام گه‌لانی ناوچەكه‌ زیاتر متمانه‌یان به‌ پێشمه‌رگه‌ و شه‌رڤان هه‌بوو، وێنه‌كانیش له‌م شه‌رانه‌دا روون بوو كه‌ خه‌ڵك به‌ره‌و ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورد رایانده‌كرد. بۆچی ئه‌م متمانه‌یه‌ هه‌بوو؟ چونكه‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌روانگه‌ شارستانی و مێژوویه‌وه‌، به‌دایكی نه‌ته‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، ده‌بینرێت و ده‌ناسێنرێت به‌دایان به‌ڵگه‌ی مێژووی له‌سۆمه‌ریه‌كانه‌وه‌ تا ئێستا له‌مێژوو دا هه‌یه‌، كه‌ كورد رێبه‌رایه‌تی گه‌لانی ناوچه‌كه‌ی كردووه‌، وه‌ك نموونه‌ی زۆر زه‌قی " سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یوبی" بۆیه‌ ئه‌و متمانه‌یه‌ كه‌ ره‌گێكی قوڵی هه‌یه‌، بوه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایی نێوده‌وڵه‌تی پشت به‌هێزه‌ كوردیه‌كان ببه‌ستێت بۆ شه‌ڕ دژی تیرۆرستی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك داعش، واتا ئه‌مه‌ خاڵی به‌هێزی پشت دۆستایه‌تیه‌كه‌ بوو، به‌ڵام كاتێك به‌رژه‌وه‌ندی و داگیركاری جارێكی تر ئاوێته‌ی یه‌كتر بوو، سود له‌ خیانه‌ت و خاڵه‌ لاوازه‌كانی كورد وه‌رگیراو، ده‌ستیان برد بۆ شاده‌ماری به‌هێزی كورد كه‌ " عه‌فرین له‌رووی جوگرافیاوه‌، كه‌ركووك له‌رووی نه‌وته‌وه‌، بردرا".


رێكان سه‌باح ، شاره‌زا له‌ سیاسه‌تی توركیا زیاتر وتی، روئیای ئه‌ساسی به‌هێز مانه‌وه‌ی كورد رێگری زۆر به‌هێزی له‌به‌رده‌مه‌! كه‌ ئه‌ویش یه‌كخستنی هێزه‌كانی كورده‌ له‌ سوریا و رۆژئاوایی كوردستان، یه‌كرێزی ناوخۆی باشوری كوردستانه‌، كه‌ ئه‌مه‌ له‌ئێستادا نزیكه‌ له‌ ئه‌سته‌م، بۆیه‌ تاكه‌ چاره‌سه‌ر، جێبه‌جێ كردنی رێكه‌وتنی دهۆكه‌ له‌نێوان " په‌یه‌ده‌ و ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له‌سوریا" له‌ناو باشوری كوردستانیش یه‌كرێزی لایەنه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان، كه‌ ئه‌مه‌ له‌ئێستادا نزیكه‌ له‌ ئه‌سته‌م، تاكه‌ چاره‌سه‌ریشه‌ بۆ هێز به‌به‌رهێنانه‌وه‌ی كورده‌، به‌ڵام له‌ئێستادا رووی دوژمن ته‌موومژاوی بووه‌، له‌ژێر ناوی جۆڕاو جۆڕ رووی راسته‌قینه‌ی دوژمن و داگیركه‌ر له‌ژێر ره‌وایه‌تی ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تی دایه‌، داگیركاری و بڕینی شاده‌ماری كورد، له‌ كه‌ركووك و عه‌فرینیش جارێكی تر به‌دژایه‌تی ناوخۆی ناوده‌برێت، خه‌ڵك له‌ئێستادا به‌ئاراسته‌ی دژه‌ كورد و كوردستان هانده‌درێت، كه‌ ئه‌مه‌ له‌میدیاكاندا وێنه‌ی روون روونی هه‌یه‌.





ئەم هەواڵە 991جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad