English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌بادی داوه‌تێكی پێگه‌یشت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی توركیا بكات
2018-01-21 [08:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ توركیا مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ كۆبوووه‌وه‌ و چه‌ند دۆسیه‌كی ئابوری و ئه‌منیان تاوتوێكرد، شاندی توركیا داوه‌تێكیان پێشكه‌شی عه‌بادی كرد سه‌ردانی توركیا بكات.

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌گه‌ڵ ئۆغلۆ باسیان له‌ په‌ره‌پێدانی هاوكارییه‌كانی هه‌ردوولا كردوه‌ هه‌روه‌ها گفتوگیان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئابوری و بازرگانی له‌ بواری نه‌وت و گواستنه‌وه‌ و كاركردن له‌دژی تیرۆر كردوه‌.

وتیشی، ئۆغلۆ دووپاتی كردۆته‌وه‌ توركیا پشتیوانی مانه‌وه‌ی عێراق به‌یه‌كپارچه‌یی و سه‌قامگیری ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات هانی كۆمپانیا توركییه‌كان ده‌دات پرۆژه‌كانیان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی عێراق جێبه‌جێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها داوه‌تێكی فه‌رمی پێشكه‌ش به‌ عه‌بادی كرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی توركیا بكات.

 

 





ئەم هەواڵە 1321جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad