English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدرال، هۆشداری ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ده‌درێت
2018-01-21 [08:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خالید ئه‌سه‌دی هۆشداری دا له‌وه‌ی، دوای ئه‌وه‌ی دادگای فیدرالی بڕیاری دا كه‌ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستوری نییه‌، كرده‌وه‌ی نوێی تیرۆرستی له‌وڵات ئه‌نجام بدرێت، داوای له‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كرد، ئه‌و كرده‌وانه‌ پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌.

ئه‌سه‌دی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیدا وتی، پێویسته له‌سه‌ر ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چاوكراوه‌ بن و كاری هه‌واڵگری چاڵاك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی پێش ئه‌وه‌ی رووبدات، پوچه‌ڵی بكه‌نه‌وه‌.

وتیشی، ئه‌و داوایه‌ی دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ دادگای فیدرالی بڕیاری دا هه‌ڵبژاردنه‌كان دوانه‌خرێت، چونكه‌ ئه‌و واده‌یه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ دانراوه‌ ده‌ستووریه‌، هۆشداریشی دا، له‌ هه‌وڵی ئه‌وانه‌ی كه‌ پێشتر سووربوون له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ كار بۆ شێواندنی باری ئه‌منی بكه‌ن.

 





ئەم هەواڵە 766جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad