English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نجومه‌نی نه‌ینه‌وا له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنن له‌ پارێزگاكه‌
2018-01-21 [09:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌شار كیكی پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكه‌ ده‌ربڕی.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌ باڵه‌خانه‌ی پارێزگا ئه‌نجامی دا، وتی، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی و دوای تاوتوێكردنی ئه‌و بابه‌ته‌، پشتیوانی خۆیان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكه‌ ده‌ربڕی كه‌ بڕیاره‌ له‌ 12 ئایاری داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.

كیكی وتیشی، هۆكاری پشتیوانی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شاری موسڵ به‌ شارێكی وێرانه‌ داده‌نرێت به‌تایبه‌ت به‌ری راستی شاره‌كه‌ ته‌واو وێران بووه‌ و خه‌ڵكه‌كه‌شی ئاواره‌ بوون زۆربه‌یان له‌ پارێزگاكان و كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی موسڵن.

وتیشی، داواكردنی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی تاكو گره‌نتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و به‌فیڕۆ نه‌چوونی ده‌نگه‌كانی ده‌نگده‌رانی نه‌ینه‌وا بكرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ دادگای فیدرال بڕیاری دا هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كاتی خۆی له‌ مانگی ئایاری داهاتوو بكرێت و گۆڕانكاری له‌ واده‌كه‌ی ناكرێت، دواتر سه‌لیم جبوری وتی، به‌ بڕیاری دادگا پابه‌ند ده‌بین.

 

سۆمه‌ریه‌ نیوز





ئەم هەواڵە 562جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad