English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مريكا: ئه‌نقه‌ره‌ ئاگادارى كردووينه‌ته‌وه‌
2018-01-22 [10:20 AM]

ZNA- هه‌ولێر


وەزیری بەرگری ئەمریکا، جیم ماتیس، رایگەیاند، تورکیا بە روونی بە ئەمریکای راگەیاندووە کە ھێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر عفرین.

ماتیس گوتیشی: "تورکیا راشکاوانە پێی راگەیاندین، پێش ئەوەی ھێرشەکە ئەنجام بدات، کە دەیانەوێت ھێرشی ئاسمانی بکەن و راوێژیان لەگەڵمان کردووە".

سەبارەت بە کاردانەوەی ئەمریکا لە بارەی ئەو ھێرشانەی تورکیاوە بۆ سەر عفرین، وەزیری بەرگری ئەمریکا ھیچ لێدوانێکی رانەگەیاند.

ھەر لەو چوارچێوەیەدا وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاند، رەفتارە تاکلایەنەکانی ئەمریکا بوونەتە ھۆی توڕەبوونی تورکیا.

لە لایەکی دیکەوە، لەسەر داوای کۆماری فەرەنسا، بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ھێرشی تورکیا بۆ سەر عفرین لە رۆژئاوای کوردستان تاوتوێ بکات.

ئەمڕۆ کۆماری فەرەنسا داوای راگرتنی ئۆپەراسیۆنی تورکیای بۆ سەر عفرین و کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد.

جان ئێف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، دەبێت تورکیا ھێرشەکانی بۆ سەر ھێزە کوردییەکان لە عفرین رابگرێت، چونکە ئەوان بەشێکن لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

گوتیشی: "پێویستە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدات و تێیدا ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر عفرین تاوتوێ بکرێت".

لە نوێترین ھەڵوێستیشیدا، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پەیوەندی بە ھاوتا تورکییەکەیەوە کرد و رایگەیاند، شەڕ چارەسەر نییە.

ئێوارەی رۆژی شەممە ٢٠ی کانوونی دووەم/ یەنایری ٢٠١٨، کاتژمێر (٠٥:٠٠) ھێرشی تورکیا بۆ سەر عفرین لە ژێر ناوی "ئۆپراسیۆنی چڵە زەیتون" و بە بۆمبابارانکردنی شارەکە لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە دەستیپێکرد.

ئەمڕۆش سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بەردەم لایەنگرانیدا لە ویلایەتی بۆرسای خۆرئاوای تورکیا لە وتارێکدا ھێرشی کردە سەر یەپەگە و پەیەدە و پەکەکە و ئەو رێکخراوانەی بە "تیرۆریست" ناوبردن.

ھەروەھا گوتی: "ھەندێک لە ھاوپەیمانەکانمان ٢٠٠ باری فڕۆکە و ٥٠٠٠ بارھەڵگر چەک و تەقەمەنییان بەخشیوەتە ئەو رێکخراوانە".





ئەم هەواڵە 1504جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad