English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندی حکومەت ئەنجامی سەردانەکەی بۆ تاران و بەغدا دەخاتەڕوو
2018-01-22 [10:22 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەشدا شاندی حکومەت ناوەڕۆکی سەردانەکەی بۆ تاران ‌و بەغدا دەخاتەڕوو.

نووری عوسمان، سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "ئەمڕۆ (دووشەممە، ٢٢-١-٢٠١٨) ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا ناوەڕۆک ‌و ئەنجامەکانی چوونی شاندی باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ تاران ‌و بەغدا دەخرێنەڕوو".

سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران باسی لەوەش کرد "رۆژی ٢٣-١-٢٠١٨ بەھەمان شێوە شاندێکی باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە سویسرا بەشداری لە ٤٨ـەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆڕبەندی ئابووریی جیھان لە داڤۆس دەکات". 

ماوەیەکی زۆرە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ھەفتانە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات دوای کۆبوونەوەکانیش سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانان دەداتەوە.





ئەم هەواڵە 745جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad