English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتیی ئەورووپا و ئەڵمانیا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنن
2018-01-22 [10:24 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرچاوە و میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویان کردەوە ئەڵمانیا لە هەوڵی ئەوە دایە بە هاوکاریی هاوپەیمانە ئەورووپییەکانی بۆ پێشگیریی کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناوکی، گەمارۆی نوێ بەسەر ئێراندا بسەپێنێت.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (ڕۆیتەرز) و بە پشتبەستن بە گۆڤاری شپیگلی ئەڵمانی، دیپلۆماتکارە ئەرووپییەکان لە برۆکسل ڕایان گەیاندووە بە هاوڕێتی لەگەڵ بەریتانیا، فەرەنسا بەتەمای ئەوەن گەمارۆی نوێ لەدژی ئێران جێبەجێ بکەن، ئەمکارەش بەو ئامانجەیە کە کە بە ئەمریکای بسەلمێنن کە هاوپیەمانەکانی واشنتۆن سەرەڕای پابەندبوون بە ڕێککەوتنی ناوکیی ئێران، ڕەخنەکانی دۆناڵد ترەمپ لە کۆماری ئیسلامی بە هەند و جیدی وەردەگرن.

 

هەرچەند هەتا ئێستا بەرپرسانی باڵای ئەڵمانیا لەمبارەوە هیچیان نەدرکاندووە، بەڵام ڕاپۆرتەکەی گۆڤاری شپیگل دەربڕی خستەنگەڕی خولێکی نوێ گەمارۆیە لەدژی ئێران کە کەرتی بەرنامە مووشەکییەکانی باسلستیک و دەستێوەردانەکانی تاران لە کاروباری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ وێنە یەمەن و سووریا هۆکارن بۆ ئەو گەمارۆیانە.

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران بە "خراپترین" ڕێککەوتن وەسف دەکات و خوازیاری گۆڕانکاریی بنەڕەتی، یان هەڵوەشانەوەیەتی، بۆیە چەندین جار بە توندی هۆشداری داوە کە ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە دەکشێتەوە و دە ڕۆژ لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ چوار مانگی وادە داناوە هەتا دوایین هەڵویستی خۆی لەبارەی پرسی ناوکیی ئێران بخاتە ڕوو.





ئەم هەواڵە 1039جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad