English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئەوروپا دەکات
2018-01-22 [10:27 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەوروپا دەکات و بەشداریی کۆڕبەندێکی ئابووریی جیهانی، دەکات.

 

دوای گەڕانەوەی لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شەوی رابردوو، بڕیارە رۆژی دووشەممە 22/1/2018 ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی ئەنجام سەردانەکەی بۆ بەغدا و تاران دەخاتە روو و وەزیران ئەنجومەنی تاوتوێی ئەنجامەکان دەکات.

 

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە شەوی دووشەممە 22/1/2018 سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی، بچێتە سویسرا و بەشداریی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی (داڤۆس) بکات.

 

بڕیارە لە رۆژانی 23 تا  26ـی ئەم مانگە، بە بەشداریی سەدان سەرکردەی باڵای جیهانی و لەنێویاندا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، کۆڕبەندی داڤۆس لە سویسرا لەژێر ناونیشانی (بونیادنانی داهاتووێکی هاوبەش لە جیهانێکی هەڵوەشاوە) بەڕێوە بچێت.

 

ئێوارەی رۆژی شەممە 20/1/2018، نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا، سەردانی تارانی کرد.





ئەم هەواڵە 1159جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad