English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران داواده‌كات ده‌ست به‌جێ توركیا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر عه‌فرین ڕابگرێت
2018-01-22 [10:26 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێران نیگەرانی پێشهاتەکانی عەفرینە و داواشدەکات دەستبەجێ ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا لە ناوچەکە ڕابگیرێت.

لە ماڵپەڕی تەهران تایمزدابڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەهرام قاسمی ڕایگەیاندوه‌، ئێران نیگەرانی پێشهاتەکانی عەفرینە و داواشدەکات دەستبەجێ ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا لە ناوچەکە ڕابگیرێت.

 قاسمی گوتیشی:  بەردەوامبوونی قەیرانەکان لە عەفرین پێدەچێت ببێتە هۆی بەهێزبوونی گروپە تیرۆرستیە تەکفیریەکان لە باکوری سوریا و ئاگری جەنگ لە سوریا زیاتر بگەشێنێتەوە و وڵاتەکە بەرەو کاولکاری ببات.

 گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران جەخت لە گرنگی پاراستنی  سەروەری خاکی سوریا دەکاتەوە و داواش لە هەموو وڵاتان و بەتایبەتی تورکیا دەکات کە پابەندبوون بە دانوستانەکانی ئەستانەوە و بە ئەرکی خۆیان هەڵبستن بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسیەکانی سوریا.

ئه‌و باسی لەوەشکرد، دەستوەردانی نایاسایی دەرەکی و چالاکی ئیستیفزازی هۆکاری کێشەکانی سوریان.





ئەم هەواڵە 1111جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad