English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌بادی: تاوه‌كو پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌بێت سه‌رجه‌م ئاواره‌كان بگه‌رێنه‌وه‌
2018-01-22 [11:03 AM]

ZNA – هه‌ولێر


سەرۆك وەزیرانی عێراق  حەیدەر عەبادی رایگەیاند، هەوڵدەدەن كەشێكی گونجاو بڕەخسێنن كە ببێتە هاندان بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان بەر لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگاكان كە بڕیارە لە ١٢ی مانگی ئایاری داهاتوو بەڕێوەبچن.

بە پێی راگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەم لێدوانەی حەیدەر عەبادی لە میانی دیدارێكدا هات لەگەڵ یاریدەدەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سیاسی، میرۆسلاڤ ینشا.

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە حەیدەر عەبادی رایگەیاندووە، هەوڵەكانی حكوومەت بە ئامانجی دووبارە گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكان بەردەوامە و دووپاتشی كردووەتەوە، هەوڵدەدەن كەشێكی گونجاو بڕەخسێنن كە ببێتە هاندان بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان بەر لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگاكان .

بە پێی راگەیەنراوەكە، سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی كردووەتەوە، حكوومەتەكەی پابەندە كە بە پێی دەستوور، هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە وادەی خۆیاندا بەڕێوەبچن.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، یاریدەدەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سیاسی، میرۆسلاڤ ینشا ئاماژەی بە پشتیوانییەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ عێراق داوە و رایگەیاندووە كە ئەوان و هەماهەنگ و كاری هاوبەش لەگەڵ حكوومەتی عێراق دەكەن بە ئامانجی دووبارە ئاوەدانكردنەوە و سەقامگیری عێراق.

میرۆسلاڤ ینشا دووپاتی كردووەتەوە، نەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵ ئەوەدایە، هەڵبژاردنەكان لە وادەی دیاریكراوی خۆیاندا بەڕێوەبچن.

 





ئەم هەواڵە 1237جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad