English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئافره‌تانی ئه‌مریكا له‌ دژی تره‌مپ خۆپیشاندانیان كرد
نیۆرك
2018-01-22 [11:13 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


لە دوای تێپەڕینی یەک ساڵ بەسەر دەستبەکاربوونی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی لە زۆر ویلایەتی ئەمریکادا، رێپێوانی ئافرەتان "Women's March'' بەڕێوەچوو.

لە هەریەک لە شارەکانی واشنتۆن، نیویۆرک، شیکاگۆ و لۆس ئەنجلۆس بە سەدان ژن و پیاو رژانە سەر شەقامەکان.

رێپێوانی ئافرەتان لە یەکەم ساڵیادی دەستبەکاربوونی ترەمپ لە کۆشکی سپی، کرایە خۆپیشاندان دژ بە ترەمپ و خۆپیشاندەران رەخنەیان لە سیاسەتەکانی ترەمپ دەگرت و دروشمی توندیان دژی دەگووتەوە.

بەشێک لە خۆپیشاندەران لە گراند پارک لە شیکاگۆ کۆبوونەوە و چەندین گوتار و دروشمی دژ بە ترەمپیان دەگوتەوە و پاشان بەدرێژایی یەک کیلۆمەتر ریپێوانێکیان ئەنجام دا تا بەردەم فەدەراڵ پلازا.

لە شاری نیویۆرکیش خۆپیشاندەران کڵاوی پەمەییان لەسەر کردبوو لە نزیک ترەمپ تاوەر کۆبوونەوە کە ژمارەیان زیاتر لە ١٢٠ هەزار کەس دەبوو.

ترەمپ لای خۆیەوە لە تویتەر نووسی، "رۆژێکی زۆر باشە بۆ رێپێوانی تەواوی ئافرەتان. بچنە دەرەوە و سەرکەوتنەکانی ١٢ مانگی پێشوو، سەرکەوتنی بێهاوتایی ئابووری و دەوڵەمەندی پیرۆز بکەن. رێژەی بێکاری ئافرەتان لە ١٨ مانگی دواییدا لە نزمترین ئاستیدایە".





ئەم هەواڵە 619جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad