English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئالان دیۆن پێشبینی مردنی دەکات
2018-01-22 [09:12 AM]

ZNA – هەولێر   


ئەکتەری سینەمایی فەڕەنسی، ئالان دیۆن، پێشبینی دەکات ئەمساڵ ماڵئاوایی لە ژیان بکات.

 

ئەو ئەکتەرە تەمەن ٨٢ ساڵە، ئاماژەی بۆ ئەوە دەکات، ئەو پێشبینی دەکات ئەمساڵ ماڵئاوایی لە ژیان بکات و خەم ناخوات کە ماڵئاوایی لەو جیهانە دەکات.

 

دیلۆن، روونیدەکاتەوە، بەهۆی ئەو هەموو گٶرانکارییەی لە جیهاندا هەیە کە رێزگرتن نەماوە و رۆژانە تاوان دەکرێت، پەشیمان نییە ئەو جیهانە جێدیڵێت.

 

ئەو لێدوانانەی ئەو ئەکتەرە فەڕەنسییە کە بە جوانییەکەی ناوبانگی هەبووە، بەبۆنەی ٦٠ ساڵ کارکردنی لە سینەمادا، گۆڤاری "باری ماچ"ـی فەڕەنسی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵدا ئەنجامدرا.

 

دیۆن دڵتەنگی خۆی نیشانداوە کە خۆشەویست و خێزانەکەی لە جیهاندا نەماون و ئامادەیی خۆی نیشاندا جارێکی دیکە و بەم تەمەنە ژیانی هاوژنی پێکبێنیت، بە مەرجێک تا دوا تەمەنی لەگەڵیدا بژیت.

 

 





ئەم هەواڵە 4711جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad