English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وادەی کردنەوەی فرۆکەخانەی ھەولێر دیاریکرا
2018-01-22 [11:21 AM]

ZNA- ھەولێر


تیمێکی تەکنیکی لە بەغداوە بۆ بڕیاردان لە کردنەوەی فڕۆکەخانەکان دەگەنە هەولێر و وادەی کردنەوەی فڕۆکەخانەکان دیاری دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوو شاندێکی تەکنیکی تایبەت بە فڕۆکەخانە و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی و وەزارەتی گواستنەوه‌ی عێراق سەردانی هەولێر بکەن.

ئەندامانی شاندەکە لەگەڵ هاوتاکانین لە هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە و بڕیار لە وادەی کردنەوەی فڕۆکەخانەکان دەدەن.

سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، هیچ بەربەستێک لە بەردەم کردنەوەی فڕۆکەخانەکان نەماوە و ھەردوولا لە رووی مەبدەئییەوە لە سەر کردنەوەی فڕۆکەخانەکان و هەماهەنگی و شێوازی بەڕێوەبردنیان رێککەوتوون و گەیشتوونەتە ئەنجامی کۆتایی.

رۆژی هەینی 29ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2017 گەشتی نێودەوڵەتی لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی لەلایەن بەغداوە وەستێندرا و گه‌مارۆى ئاسمانی خرایە سەر هەرێمی کوردستان. 





ئەم هەواڵە 7582جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad