English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
برێت مەکگۆرک: هێشتا شەڕی دژ به‌ داعش کۆتایی نەهاتووە
2018-01-22 [01:10 AM]

ZNA-هەولێر


برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیى نێودەوڵەتی له‌ شەڕی دژ  به‌ داعش لە چاوپێکەوتنێکی  له‌گه‌ڵ کەناڵی "سکای نیوز عه‌ره‌بيه‌"، وتى، هێشتا شەڕی دژ  به‌ رێكخراوى داعش کۆتایی نەهاتووە.


مه‌كگۆرك داواى له گشت ‌لايه‌نه‌ هاوپه‌يمانه‌كان كرد تيشك بخه‌نه‌ سه‌ر شه‌ڕكردن دژ به‌ داعش و تواناكانيان په‌رت و بڵاو نه‌كه‌ن له‌ شه‌ڕى لاوه‌كيدا.


مه‌كگۆرك وتيشى: "بارودۆخی شەڕی دژی داعش لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا زۆر ئاڵۆزه چونکە هاوپەیمانان له‌وێ بەشێوەیەکی راستەوخۆ ئامادە نین.


 ناوبراو ئه‌وه‌شى زياد كرد، "ئه‌و دۆخه‌ى ئێستا له‌ ده‌وروبه‌رى عه‌فرين هاتۆته‌ پێش ره‌وشه‌كه‌ ئاڵۆز ده‌كات" و، ئاماژه‌ى پێدا كه‌ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى زيار له‌ جارێك رايگه‌ياندووه‌ كه‌  شەڕی دژ  به‌ داعش کۆتایی نەهاتووە.





ئەم هەواڵە 946جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad