English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌نگاوه‌كانی به‌هێزتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ بریاره‌ چاره‌نووسساز یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌لوێست بن بۆ باشتربوونی ده‌نگی كوردستانیان
2018-01-22 [01:11 AM]

هه‌ولێر - ZNA


سەرۆکی رێکخراوێك رایگه‌یاند: هه‌میشه‌ كورد هه‌نگاوه‌كانی به‌هێزتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ بریاره‌ چاره‌نووسساز یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌لوێست بن بۆ باشتربوونی ده‌نگی كوردستانیان. 

دڵزار اسماعیل سەرۆکی رێکخراوی جۆڵا بۆ پەرەپێدانی مەدەنییەت به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی  راگه‌یاند: پێم وایه‌ ئه‌ركی كورد قورستر ده‌بێت له‌ هه‌لبژاردنی ئه‌مجاره‌ی به‌شداربوونی له‌ عێراق بۆ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان. 

دڵزار گوتی: پێویسته‌ ئه‌نجوومه‌نێكی پیران به‌رپرسی باڵای یه‌كه‌می لایه‌نه‌ سیاسیه‌ حزبییه‌كانی كوردسنانیان تیایدابێ و ئاماده‌كرابن بۆ داكۆكیردن له‌و نه‌ته‌وه‌ مه‌زلوومه‌ كه‌ ناوی كوردستانیانه‌.

له‌ كوتاییدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: حیزبه‌ كوردسانییه‌كان ئه‌مجاره‌یان ئه‌ركیان قورستره‌ له‌ رابردوودا، پێویسته‌ یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵویست بن ئه‌ویش به‌بریاری سه‌ركردایه‌تی باڵای حیزبه‌ كوردستانییه‌كان كه‌ ئه‌ندام له‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ی كه‌ له‌ كوردستان دروست بێت بۆ هه‌لبژاردنی ئه‌مجاره‌ی نوێنه‌رانیان هه‌بێت له‌ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌  له‌ عێراق.

احمد غفور





ئەم هەواڵە 2035جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad