English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیمان بەرواری: بەشداری کردن له هەلبژاڕدنەکانی کەرکوک رازیبونە بەو دەسهەلاتە داگیرکاریەی کە لە لەو شارە هەیە
2018-01-22 [02:23 AM]

ZNA-هەولێر


ماموستایەکی زانکۆی دهۆک رایگەیاند: ئەگەڕ هەلبژاردن لە ژێر دەستهەلاتی داگیرکاری ئەنجام بدرێن هیچ شەرعیەتی نیە، بۆیە داوا لە خەڵکی کەرکوک دەکەین بایکۆتی هەلبژاردنەکان بکەن.

پەیمان عبد القادر بەرواری ماموستا لە زانكۆی دهۆک بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای سەرکەوتنی پروسەی ریفراندۆم لە کوردستان پیلانە دوژمنکاریەکانی نێوخویی و دەرەکی زیاتربون بۆ داگیرکردنی کوردستان و ڵاوازکردنی قەوارە سیاسی لە عێراقدا، ئەوە بۆ کەرکوک داگیرکرا لەلایەن حەشدی شەعبی و هێزە عێراقیەکان و پاسدارە ئێرانیەکانەوە بە هاوکاری گڕوپە خیانەتکارەکەی 16 ئۆکتوبەرەوە، هەر بۆیە ئەوانەی ئێستا حوکم لە کەرکوک دەکەن حکوومەتێکی داگیرکاریە چونکە بە زەبری هێز کەرکوکیان داگیرکردوە، بۆیە هەر گۆرانکاریەک لە پروسەی سیاسی ئەنجامبدرێت هیچ شەرعیەتی خوی نیە.

گۆتیشی: لەبەر نەبوونی ئازادی و سەقامگیری و سوتاندنی ماڵ و بارەگاکانی پارتی و ئاوارەکردنی نزیکەی دوو سەد هەزار لە خەڵکی کەرکوک، کە ئێستا ئاوارەی هەڕێمی کوردستان بونە، تاوان دژ بە خەڵکی سڤیڵ ئەنجامدەدرێن و دەسپێکردنی سیاسەتی مەزهەبی و تەعریبکردنی ناوچە کوردییەکان سرینەوەی ناو و ئاڵای کوردستان لە کەرکوک یەکێکی ترە لەو ناعەدالەتیە کۆمەلایەتیە و ئازادی دەربرینەی و نەبوونی پێکەوە ژیان، ئەمەش ئەوە دەگەێنێت رەوشی کەرکوک ئالوز و هیچ بنەمایەکی دیموکراسی لە کەرکوکدا نیە و ئامادەی هەلبژاردنەکانیش نیە، ئەگەڕ هەلبژاردن لە ژێر دەستهەلاتی داگیرکاری ئەنجامیش بدرێن هیچ شەرعیەتی نیە، بۆیە داوا لە خەڵکی کەرکوک دەکەین بایکۆتی هەلبژاردنەکان بکەن.

رونیشیکردەوە: حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکان عێراق نەیان توانیوە خویان لەو کەڵتورە شوفینزمی و تایفەگەرایەتی دژ بە میللەتی کورد رزگار بکەن، چونکە ئەوەی ئێستا لە کەرکوک رویدا هەمان عەقلیەتی ڕژێمە دکتاتورە گور بە گورەکانی پێشترە. 

بەرواری ئەوەشی خستەروو: هەمو کات پارتی خەمخوری کێشە نەتەوەیەکانە خاوەنی هەڵوێستی میژوویە لە پێناو جێبەجێکڕدنی ئارمانجە نەتەوەیەکان، هەموو کات کاری بو ئەوە کردووە کورد لە کەرکوک یەکگرتوو و یەک هەڵوێستی خوی بپارێزێت، ئەو بریارەی کە ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان داویەتی بۆ بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکانی کەرکوک یەکێکی تڕە لە هەڵوێستە نەتەوەیانەی چەند ڕۆژ لە مەو بەر داویەتی، چۆنکە بەشداری کردنی پارتی یان هەر لایەنێکی تڕی سیاسی کوردستانی لە هەلبژاردنەکانی کەرکوک رازیبونە و دانپێدانانە بەو بارۆدوخە داگیرکاریەی لە کەرکوکە، پارتی لەوە تێگەیشتووە ئەگەڕ بەشداربێت لە هەلبژاردنەکانی کەرکوک بکات واتە شەرعیەت دانە بەو دەسهەلاتە داگیڕکاریەی کە ئێستا لەو شارە هەیە.

هەرووەها گۆتی: پێویستە هەموو لایەنە سیاسیە کوردیەکانی کەرکوک و هاوڵاتیانی کورد هەلبژاڕدنەکان بایکۆت بکەن، هەلبژاڕدنەکان دوابخرێن تا ئەو کاتەی رەوشی کەرکوک بگەرێتەوە پێش رووداوەکانی 16 ئۆکتوبەر ئاوارەکان بگێرێنەوە سەر ژیانی ئاسای خویان دەزگا ئەمنی و ئاسایشیەکان بگەرێنەوە سەر کاری خویان لەپێناو پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی کەرکوک بەبێ جیاوازی.

اسماعیل حکیم 





ئەم هەواڵە 1360جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad