English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانکۆیەکی چیکی لە ھەرێمی کوردستان کرایەوە
2018-01-22 [04:07 AM]

ZNA- هەولێر


 

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر کردنەوەی لقی زانکۆیەکی چیکی لە شاری ھەولێر.

 

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی  ساڵی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی ژمارە سێی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕەزامەندی نیشاندرا لەسەر کردنەوەی لقی زانکۆی "VSB-TechnicalUniversity Ostrava" چیکی لە ھەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی یاسای زانکۆ تایبەتەکان ئەو داوا بەرزکرایەوە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.

 

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیران بە نوسراوی ژمارە ٣٦١ لە ڕێکەوتی ٢/١/٢٠١٨ ڕەزامەنی نیشان دا لەسەر کردنەوەی لقی ئەو زانکۆیە لە شاری ھەولێر.

 

عەباس ئەکرەم ئەوەشی ڕاگەیاند: زانکۆی VSB-Technical University Ostravaی چیک یەکێکە لە زانکۆ پێشکەوتوەکانی جیھان و لە ڕیزبەندی پێشەوەی زانکۆکانی جیھانە، بەتایبەت لە بواری ئەندازیاری، وتیشی کردنەوەی ئەو زانکۆیە دەسکەوتێکی گەورەیە بۆ بواری خوێندنی باڵا لە کوردستان، چونکە بۆ یەکەمین جارە کە زانکۆیەک خاوەن ئەو ڕانکینگە بەرزە بێ لە ئاستی جیھان لقێکیان لە کوردستان بکەنەوە.

 

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە پرۆپۆزەڵی کردنەوەی لقی ئەو زانکۆیە بە لێژنەی باڵای دڵنیایی جۆری و متمانە بەخشین و سەرجەم ڕێکار و ڕێنماییە یاسایی و کارگێڕییەکاندا تێپەر بووە.





ئەم هەواڵە 835جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad