English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسێکی پەیەدە: حکومەتی سووریا مۆسکۆ گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا ھەڵکرد.
2018-01-22 [05:11 AM]

ZNA - هەولێر


بەرپرسێکی پەیەدە دەڵێ رووسیا و حکومەتی سووریا گلۆپی سەوزیان بۆ هێرشی سەربازانی تورک بۆ سەر عەفرین هەڵکردووە.

ئیبراھیم ئیبراھیم، سەرکردە لە پارتی یەکێتی دیموکرات(پەیەدە) بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی راگەیاندووە، دوو رۆژ بەر لە دەستپێکردنی ھێرشی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین، بەرپرسانی رووسیا و سووریا لە بنکەی سەربازی حمێمیم لەگەڵ بەرپرسانی کورد کۆبوونەوە و داوایانکرد عەفرین رادەستی حکومەتی سووریا بکەین.

ئەم بەرپرسەی پەیەدە گوتی: بەڵام ئێمە ئەو داوایەمان رەتکردەوە. گوتیشی،  دوای ئەوەی داواکەی رووسیامان رەتکردەوە، مۆسکۆ گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا ھەڵکرد و ئەوانیش ھێرشیانکرد. ئاماژەی بەوەشدا، بەرپرسیارێتی ئەو ھێرشانەی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە ئەستۆی رووسیایە.





ئەم هەواڵە 988جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad