English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرمانبەرێکی بانکێکی کوردستان زیاتر لە نیو ملیار دینار دەدزێت 
2018-01-22 [05:22 AM]

ZNA- ھەولێر 




زیاتر لە مانگێکە فەرمانبەرێکی یەکێک لە بانکەکانی دھۆک بە تۆمەتی دزینی ٦٥٠ ملیۆن دینار دەستگیرکراوە، سەرچاوەیەک لەو بانکە دەڵێت فەرمانبەرەکە ئەمین سندوقی بانکەکە بووە. شارەزایەکی یاساییش دەڵێت ئەگەر تۆمەتەکەی بەسەردا ساخ ببێتەوە، بە پێنج تاوەکو ١٥ ساڵ بەندکردن سزا دەدرێ.

ئەو فەرمانبەرە لە ماوەی ساڵێکدا ئەو پارەیەی لە بانک کێشاوەتەوە، دواتر ئاشکرا بووە و سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە، رۆژی ٢٠/١٢/٢٠١٧ دەستگیرکراوە و ئێستا لە گرتووخانەی دھۆکە. ئەو فەرمانبەرە تۆمەتی دزینی ٦٥٠ ملیۆن دیناری بانکەکەی دراوەتە پاڵ.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو کەیسە  رایگەیاند "ئەو فەرمانبەرە دەمێکە پارە لە بانکەکەی دەبات، تاوەکو گەیشتە ئەو گوژمەیە و لەسەری ئاشکرا بوو". ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، گوتی: "ئەو فەرمانبەرە پێش ئەوەی دەستگیر بکرێ، پێیڕاگەیەنرا کە پارەکە بھێنێتەوە و دەستگیر ناکرێ، بەڵام ئامادە نەبوو پارەکە بگەڕێنێتەوە، بۆیە سکاڵای لەسەر تۆمارکرا و دەستگیرکرا". بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە ئەو فەرمانبەرە پۆستەکەی کە ئەمین سندوق بووە، قۆستووەتەوە و ئەو پارەیەی بردووە.

بەڕێوەبەری ئەو بانکە ھەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە، بەڵام ئامادە نەبوو ھیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو کەیسە ئاشکرا بکات و تەنیا گوتی "چاوەڕێی دادگا دەکەین دۆسیەکە یەکلایی بکاتەوە، تاوەکو بڕیاری دادگا دەرنەچێ، ھیچ قسەیەکی لەسەر ناکەین".

حەمدی بەرواری کە شارەزای یاسایە، دەڵێت ئەو کەسە بە تۆمەتی دزی و ئیختیلاس بەپێی ماددەکانی ٣١٥ تاوەکو ٣٢٠ی یاسای سزادانی عێراقی دادگایی دەکرێ، ئەگەر تۆمەتەکەی بەسەردا ساخ بووەوە، ئەوە بە پێنج تاوەکو پازدە ساڵ بەندکردن سزادەدرێ. 

سەرچاوە / رووداو 
 





ئەم هەواڵە 7813جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad