English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا بانگهێشتی کورد دەکات
2018-01-22 [06:10 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بڕیاره‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ سوچی روسیا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ دیالۆگی نیشتمانی کە تایبەتە بە ئاشتی لە سوریادا ببه‌سترێت، سێرگیێ لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا دەڵێت، بۆ بەشداریکردن لەم دیالۆگە نوێنەرانی کورد لەو لیستەدا هەن.

بڕیارە ئه‌م دیالۆگه‌ نیشتمانیه‌ رۆژانی 29 و 30 ئەم مانگه‌ ببه‌سترێـت.

روسیا و ئێران و سوریا دەخوازن کۆنفرانسێکی ئاشتیانە ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لەسەر دەستورێکی نوێ بۆ قۆناغی دوای شەڕ لە سوریا رێكبكه‌ون.

مۆسکۆ نیازی وابوو ئه‌و وتووێژە ئاشتییانە لە مانگی یازدەی ڕابردوودا بکرێت بەڵام بەهۆی نەبوونی هاوڕایی لە نێوان بەشداربووە سەرەکییەکانی ئەو کۆبوونەوەیەدا هەوڵەکانی سەریان نەگرت. لەو کاتەدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ناڕەزایی بەرامبەر بانگهێشتکردنی پەیەدە و هەروەهاش یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەربڕیبوو.

 

voa





ئەم هەواڵە 1123جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad