English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشوازى له بایكوتى پارتى ده‌كه‌ین له هه‌لبژاردن و وه‌ك هه‌لویستێكى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى ده‌یبینین
2018-01-22 [06:36 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رۆكی رێكخراوێك رایگه‌یاند: دوایى داگیركردنى نیوه‌ی خاكى كوردستان له لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و به چاودێرى سوپایى پاسدارانى ئێران، له 16ى ئوكتوبه‌ر و بێ ده‌نگى كومه‌لگه‌ی نێوده‌وله‌تى هیچ مانایه‌ك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ پروسه‌ى دیموكراسى و پێكه‌وه ژیان.

رێباز یوسف سه‌رۆكی تورى ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كانى هه‌ولێر به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: پێم وایه ده‌بێت سه‌ره‌تا ده‌ستوورى عێراق وه‌ك خویى جێبه‌جێ بكرێت و پێشمه‌رگه بگه‌رێته‌وه ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان و كوتایى بێت به‌و داگیركاریه ئینجا هه‌لبژاردن بكرێت.

رێباز ئاشكراشیكرد: هه‌لبژارن له ژێر حوكمى سه‌ربازی دیموكراسى نیه و زوربه‌ى زورى خه‌لكى ئه‌و ناوچانه به زور له زێدى خویان وه‌ده‌ر نراوان و میلیشیا شیعه‌كان تاوانى ترسناكیان به‌رامبه‌ر به خه‌لكى كورد له‌وێ ئه‌نجام داوه و بویه له ئێستادا پێمان وایه هه‌لبژاردن به‌بێ ئاسایى كردنه‌وه‌ى بارودوخه‌كه هیچ یه‌ك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات و به‌لكو ئالوزیه‌كان ئالوزتر ده‌بێت كات و پێشوازى له بایكوتى پارتى ده‌كه‌ین له هه‌لبژاردن و وه‌ك هه‌لوێستێكى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى ده‌یبینین.

احمد غفور





ئەم هەواڵە 1288جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad