English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند بەشەخۆراکێکی مانگانە دابەشی سەرھاوڵاتیان دەکرێت
2018-01-23 [10:09 AM]

​ZNA - ھەولێر


بەرپرسێکی  دابەشکردنی خۆراک باسی دابەشکردنی چەند بەشەخۆراکێکی مانگانەی ھاوڵاتیان دەکات و روونی دەکاتەوە دەستکاری بەشە خۆراک ناکرێت.

نەوزاد سابیر بەرێوەبەری دابەشکردنی کەلوپەلی خۆراکی ھەولێر بە باسی راگەیاند: لە چەند  رۆژی رابردوودا چەند بەشەخۆراکێک لە بەغداوە  بۆ ھەرێمی  کوردستان رەوانە کراوە، گوتی: شەکر و زەیت  بۆ پارێزگای ھەولێر لە چوارچێوەی بەشە خۆراکی مانگانە رەوانە کراوە و لە چەند رۆژی داھاتوودا دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەدا بەھۆی ئەوەی بەشەخۆراکەکان پشکنینیان بۆ نەکراوە بۆیە  دابەشی سەر بریکارەکان نەکراوە، گوتی: تاوەکو پشکنینیان بۆ نەکرێت و ئەنجامەکەی دەەرنەچێت ئەو بەشەخۆراکانە دابەش ناکرێت ئەویش لە پێناوی پاراستنی ھاوڵاتیانە لەوەی ئەو خۆراکانە ھەر کێشەیەکی تەندروستیان ھەبێت.

ئەو بەشە زەیت و شەکرەی گەیشتووە بەشەخۆراکی مانگی ٨ی ساڵی      ٢٠١٧یە.

 نەوازاد سابیر روونی دەکاتەوە بەغدا بەپێی بەرنامەی خۆیان  ساڵانە بەشەخۆراکیان ناردووە، گوتیشی: ساڵ ھەبووە پێنج بەشەخۆراک یان شەش بەش یان حەوت یان ھەشت بەشیان ناردووە و بۆیە ئەگەر بێینە سەر قەرز ئەوە زۆر بەشە خۆراکی ئێمە قەرزارن.

بەرێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی ھەولێر دووپاتی کردەوە دابەشکردنی برنج و ئارد پەیوەندی بە سایلۆکانەوە ھەیە.

بەرپرسەکەی وەزارەتی بازرگانی روونی دەکاتەوە نزمی کوالێتی خۆراک پەیوەندی بە ئەوانەوە نیە بەڵکو پەیوەندی بە بەغداوە ھەیە، دەشڵێت: ئەو خۆراکانەی دەنێردرێت لێرە پشمنینیان بۆ دەکەین و پاشان دابەشیان دەکەسن ھیچ جارێک نەبووە خۆراکەکان لە پشنین دەرنەچوو بن بەڵکو ھەموویان شیاو بوونە بۆ بەکارھێنان.

 





ئەم هەواڵە 7000جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad