English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان داوایکردووە دانیشتنێکی تایبەت لەبارەی رەوشی عەفرینەوە ببەسترێت
2018-01-23 [10:17 AM]

ZNA-ھەولێر


فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان، له‌ په‌رله‌مانى كوردستان داوايكرد، په‌رله‌مان دانيشتنێكى تايبه‌ت به‌ پرسى له‌شكركێشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عفرين ئه‌نجام بدات و ليژنه‌كانى راسپێرێت بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ له‌ پێشێلكارييه‌كانى مافى مرۆڤ.

ئومێد خۆشناو سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی رایگه‌یاند، داوا ده‌که‌ین به‌ زووترین کات په‌رله‌مان کوردستان کۆببێته‌وه‌ بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی عفرین.

هه‌روه‌ها گوتیشی: داوا ده‌که‌ین لیژنه‌ په‌یوه‌نداره‌کان راسپێردرێن بۆ ئاماده‌کردنی راپۆڕتێک له‌باره‌ى پێشلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ و لێکه‌وته‌کانی که‌ به‌هۆی ئه‌م له‌شکرکێشییه‌وه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ داهاتوون.

ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه‌ 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين له‌ ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه‌ زه‌يتون" و به‌ بۆمبابارانكردنى شاره‌كه‌ له‌ لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه‌ ده‌ستيپێكرد. 





ئەم هەواڵە 538جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad