English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەمەنی خانەنشینی چەندین فەرمانبەر درێژ دەكرێتەوە
2018-01-23 [10:25 AM]

​ZNA – ھەولێر


وێرای زۆری فەرمانبەر لە داموو دەزگاكانی حكوومەت بەڵام بۆ ئەوەی  خانەنشین نەكرێن چەندین فەرمانبەر تەمەنی خانەنشینیان بۆ درێژ دەكرێتەوە, بەپێی ئەو زانیاری و بەڵگانەی دەست كەوتوون لە ماوەی رابردوودا چەندین فەرمانبەر بۆ ئەوەی خانەنشین  نەكرێن تەمەنی خانەشینیان بۆ درێژكراوەتەوە.

بەپێی چەند بڕیارێكی لیژنەی راژە لە  ئەنجومەنی  وەزیرانی كوردستان فەرمانیان  دەركردووە بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی چەندین فەرمانبەر.

لە یەكێك لە بڕیارەكانی ئەو لیژنەیە كە لای (باس)ە ئاماژە بە درێژكردنەوەی ماوەی خانەنشینی فەرمانبەرێك كراوە  بۆ 2 و ساڵ و 8 مانگی تر، ئەویش لەسەر داوای فەرمانبەرەكە چونكە ئەمساڵ پێویست بوو خانەنشین بكرێت، بەڵام  ماوەكەی بۆ درێژكراوەتەوە.

هەروەها تەمەنی خانەشینی فەرمانبەرێكی تر كە پلەكەی تایبەتە درێژكراوەتەوە بۆ دوو ساڵ.

هۆشەنگ شێخ ئەحمەد سەرۆكی  لیژنەی راژە لە  ئەنجومەنی  وەزیرانی كوردستان بە باسی راگەیاند: یەكێك لە ئەركەكانی ئەو لیژنەیە درێژكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەرانە گوتی: لە قانونی خزمەتی شارستانی بڕگەیەك هەیە باسی ئەوە دەكات فەرمانبەرێك لە لایەن وەزارەتەكەی پێویست بێت ئەوە وەزیر پێشنیار دەكات تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەرەكە درێژ بكرێتەوە، بەپێی قانون لە ساڵێك تاوەكو سێ ساڵ دەرفەت هەیە خزمەت بكات و پاشان خانەنشین بكرێت.

جەختی كردەوە درێژكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ هەموو فەرمانبەرێك ناكرێت بەڵكو بۆ ئەو كەسانەیە كە پسپۆڕی دەگەمەنی هەبێت و جێگرەوەی نەبێت و مانەوەی پێویست بێت، گوتیشی: فەرمانی درێژكردنەوەی تەمەنی خانەشینی ئەو جۆرە فەرمانبەرانە تەنها لە دەسەڵاتی سەرۆكی حكوومەتە و لای ئێمە فەرمان دەرناكرێت.

بەپێی بەڵگەیەكى لای (باس) فەرمانبەرێك تەمەنی خانەشینی درێژكراوەتەوە هیچ پەیوەندی بە پسپۆڕیەكەی نیە چونكە ناوننیشانی (خزمەتگوزارە)، هاوكات فەرمانبەرێكی تر ساڵێك تەمەنی خانەنشینیی بۆ درێژكراوەتەوە كە پسپۆِری نیە و هیچ پێویست نیە.

ئەوبەرپرسەی  حكوومەت  لەگەڵ ئەوەی دەیگووت" نوسراومان بۆ فەرمانگەكان كردووە بە هیچ جۆرێك داوای درێژكردنەوەی راژەمان بۆ بەرز مەكەنەوە" بەڵام ئەو كارە بەردەوامی هەیە و نەوەستاوە.

 





ئەم هەواڵە 13354جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad