English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەواڵێکی ناخۆش بۆ ھاندەرانی ریال مەدرید 
2018-01-23 [03:21 AM]

ZNA- ھەولێر 


دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی لە ھەفتەی رابردووی خولی ئیسپانی بەدەستیھێنا ، بۆ یاری داھاتوو یانەی ریال مەدرید گرنگترین یاریزانی لەدەستدا . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی , کرستیانۆ رۆنالدۆ ئەستێرەی یەکەمی یانەی ریال مەدرید لە یاری یانەکەی لەبەرامبەر یانەی لیگانیس لەجامی شای ئیسپانیا ناتوانێت یاری بکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , بەھۆی ئەوپێکانەی لە بەرامبەر یانەی دیپۆرتیڤۆ تووشی ھات , پزیشکانی یانەی شاھانە توانیوویانە بە دوو تەقەڵ برینەکەی رۆنالدۆ سارێژ بکەن , بەڵام ئامۆژگاریان کردوە  یاری نەکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , ھەرچەندە ئەمڕۆ رۆنالدۆ بە شێوەیەکی ئاسایی لەگەڵ ھاوڕێکانی راھێنانی کرد , بەڵام زێدان لە یارییەکەی جامی شا دووری دەخاتەوە.

 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3889جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad