English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وێنەیی .. لە رووداوێکی ھاتووچۆ , شوفێرەکە تەواو سووتاوە و ناشناسرێتەوە 
2018-01-23 [03:30 AM]

ZNA- ھەولێر 



رووداوێکی ھاتووچۆ لە رێگای نێوان ھەولێر - پیرمام روویدا، گوتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر دەڵێت، کەسێک گیانی لەدەستداوە، بەڵام بەھۆی شێواوی تەرمەکەی نازانرێت کێیە.


فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر  رایگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (٢٣-١-٢٠١٨) لە رێگای ھەولێر - پیرمام نزیک ھۆتێل خانزاد ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (فۆرد ئێکسپلورەر) بە خێراییەکی زۆر رۆیشتووە و خۆی کێشاوە بە بەرزە پردێکدا و دەستبەجێ شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە".

 

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر  دەڵێت، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە بەھۆی شێواوی تەرمەکەی ناناسراێتەوە و ھیچ مۆبایل و ناسنامەیەکیش لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا نەدۆزراوەتەوە.

بەگوتەی فازڵ حاجی، لە کاتی رووداوەکەدا ئۆتۆمبێلەکە گڕی گرتووە و دواتر چەند کەسێک ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە و تیمەکانیشمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە چۆنییەتی رووداوەکە کردووە. 

 


سەرچاوە رووداو 
 





ئەم هەواڵە 2893جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad