Z.N.A وەرگرتنی ئۆتۆمبێل یەکێکە لەو کێشانەی کە تووشی ئۆتۆمبێل دەبێت و دەبێتە ھۆی نارێکی ڕۆیشتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامە ڕێکەکان
دیارە ئەم کێشەیە شۆفێر زۆر بێتاقەت و ماندوو دەکات . چونکە کاتێک ئۆتۆمبێل وەرگرێ بۆ ھەر لایەک یان ڕێک نەڕوات ئەوا دەبێت شۆفێر زۆر بە ئاگاداریی و بە تووند دەستی بە سوکانی ئۆتۆمبێلەکەوە بگرێ لەسەر شەقامە رێکەکان
ئەمانە چەند ھۆکارێکن کەوا دەکات ئۆتۆمبێل وەرگرێ یان نارێک بڕوات.
یەکەم: خراپ بوونی تایە جاری وایە خلیسک بوونی تایە جا بەشی دەرەوەی بێت یان بەشی ناوەی.
دووھەم: خراپ بوونی بوش تەبەڵە.
سێیەم: خراپ بوونی پارچەکانی ڕاگیری بەشی پێشەوەی تایە وەک ڤۆڵت و ڕۆت و بووش و دەبڵ ی ئۆتۆمبێل.
چوارەم: میزان نەبوونی ئۆتۆمبێل.
پێنجەم: خوار بوونی تایەک بەشیوەی درێژی واتە تەرازو نەبوونی تایە.
شەشەم: کەمبوونی ھەوای تایە.
حەوتەم: خوار بوون و ناڕێکی سوکان.
ھەشتەم: ھۆکارێکی تر ھەیە کەوا دەکات ئۆتۆمبێل رێک نەروات وەک دەعمی ئۆتۆمبێل یان کێشانی تایەی ئۆتۆمبێل بەر شۆستەی سەرشەقامەکان.
ئەمانە کۆمەڵێک ھۆکارن بۆ وەرگرتنی و ناڕێکی ڕۆشتنی ئۆتۆمبێل.
ئەم هەواڵە 58561جار خوێندراوەتەوە |