English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران موشەكێكی لە جۆری كروز تاقی كردەوە
2018-01-23 [04:23 AM]

ZNA- هەولێر


لە میانەی مانۆرێكی سەربازیدا ئەمرۆ ھێزی دەریایی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران موشەكێكی لە جۆری كروز تاقی كردەوە.  میدیاكانی ئێران ئاماژەیان بەوە كردووە كە موشەكەكە بە سەركەوتوویی تاقی كراوەتەوە و توانیویەتی بە دووری٣٠٠ كیلۆمەتر ئامانجەكە لە ئاوەكاندا بپێكێ.

ھاوكات ئاماژە بەوەش دراوە كە ناوی موشەكەكە غەدیرە و ئەوە یەكەمجارە ئەو موشەكە لە نمایشێكی سەربازیدا تاقی دەكرێتەوە.

تاقی كردنەوەی ئەو موشەكانە لەكاتێكدایە كە كۆمەڵگای نێودەولەتی بە توندی ئیدانەی پرۆگرامی موشەكی ئێران دەكا و داوای راگرتنی چالاكیە موشەكیەكان لە ئێران دەكرێ و ئێرانیش دەڵێ لەسەر ئەو پرسە دانوستان لەگەڵ ھیچ وڵاتێك ناكەن.

 





ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad